هونەرمەندی گۆرانیبێژ "رۆمی هەرکی" دوای ئەوەی نەشتەرگەریەکی ئەنجامدا
بۆ ماوەیەکی کاتی توانای رۆیشتنی نەماوە و تا ئێستا لەسەر کورسی خاوەن پێداویستی
هاتووچۆ دەکات.
رۆمی هەرکی لە نوێترین ئاهەنگیدا لە کاتی گۆرانی وتندا بە شێوەزاری بادینی
دەڵێت "دەپاڕێمەوە لە خودا کە بتوانم بەپێیەکانم رێ بکەم."
رۆمی هەرکی هونەرمەندێکی دیاری دەڤەری بادینانە و لەماوەی رابردوودا بەهۆی
نەشتەرگەریەکەوە کەوتۆتە سەر کورسی خاوەن پێداویستی تایبەت، بەڵام ئەمە نەیوەستاندووە
لە کار و چالاکییەکانی و نوێترین کاری هونەریشی، دوێتێک بووە لەگەڵ هونەرمەند ئەلند
حازم بەناوی "خۆشمیر" کە لە ماوەیەکی کەمدا چووە لیستی گۆرانیە ترێندەکانی
یوتیوبەوە لە عێراق.
هـ هـ