توێژینەویەک.. تەماشاکردنی فیلمی ڕۆمانسی هاوسەرگیری لە جیابوونەوە ڕزگار دەکات

AM:10:00:25/11/2021

4200 جار خوێندراوەتەوە

هەندێک لە پسپۆڕان باوەڕیان وایە تەماشاکردنی فیلمێکی رۆمانسی دەتوانێت پەیوەندی نێوان هاوسەران رزگاربکات و لە لێکجیابوونەوە دووریان بخاتەوە.

ماڵپەڕی" برایت ساید" بەم جۆرە باسی توێژینەوەکە دەکات:

پەیوەندیەکی تەندروست هاوسەرگیری تا کۆتا دەهێڵێتەوە:

هەرگیز بووە چاوەڕێی هاوسرەکەت بکەیت تاوەک پێی بڵێت خەمباریت لەوەی شتێک لەڕابردووەدا ڕوویداوە؟

بەڵام هەر کە دێتەوە ماڵەوە ئەوا ئەو نیازە باشەت نامێنێت.

گوێگرتن دەتوانێت دووژمن بکات بە هاوەڵ:

توێژرەوان گەڕان بەدوای ڕێگەیەکدا تاوەک خەڵک لە جیابوونەوەی هاوسەرگیری ڕزگار بکەن، بۆیە توێژینەوەیان لەسەر ١٧٤ هاوسەر کرد تازە هاوسەرگیریان کردبوو، پۆلێنیان کردن بە سێ گروپەوە،

لەکاتێکدا دوو لە گروپەکان چارەسەریان بۆ کرا، بەڵام ئەوانەی سێیەم لەماڵەوە خۆیان کاریان لەسەر پەیوەندەی هاوسەرگیریەکانیان دەکرد.

یەکەم گروپ داوایان لێکرا گوێ لە قسەکانی یەکتر بگرن، داوایان لێ کرا یەکێکیان شتێک بڵێت و ئەوەی دیکە دەبوو شتەکە دووبارە بکاتەوە.

لەگروپی دووەمدا داوایان لە یەکێک لە هاوسەرەکان کرد شتێکی باش بکات و فێری چالاکیەکی نوێ ببێت و هەڵەکانی کەسی بەرامبەر لەبیر بکات.

گروپی سێیەم ئەوانە بوون لەماڵەوە بوون و تەماشآی فیلمێکی ڕۆمانسی دەکرد و تەنیا لەسەر قەنەفە دانیشبوون.

٤٧ فیلمی رۆمانسیان پێدرا کە لەماڵەوە تەماشای بکەن، پاشان داوایان لێکرا بەراوردی ژیانی خۆیان بکەن لەگەڵ ژیانی ناو فیلمەکە بۆ ئەوەی پەیوەندیەکەیان باشتر بکەن.

پسپۆران بۆیان دەرکەوت ڕێگەی سێیەم باشترین ڕێگابووە بۆ رزگارکردنی هاوسەرگیری نێوان خێزانەکان.

"رۆناڵد رۆگ" سەرنوسەری ئەم توێژەوەیە باوەڕی وایە کە هاوسەران خۆیان زانیاریان لەسەر پەیوەندیە خێزانییەکان هەیە بەڵام دەبێت بیر نهێنرێنەوە چۆن بەکاردەهێنرێن.

بۆیە فیلمە رۆمانسیەکان باشترین چارەسەرە بۆ ئەم کێشەیە.

زاناکان باوەڕیان وایە تەمەن پێوەر نییە بۆ ئەم مەبەستە، هاوسەران تەمەنیان چەند بێت ئەوا تەماشاکردنی فیلمە رۆمانسییەکان هەمان کاریگەری دەبێت.

ر.ئ