رەنگە ئاسان نەبێت بزانیت هەندێک لە خووەکانی ژیانی
ڕۆژانەت زیان بە گورچیلە دەگەیەنن، کە زۆرکات لە کاتی توشبوون بە نەخۆشییەکانی
گورچیلە هەستی پێدەکەیت، هەربۆیە باشترە ئاگاداریی خوەکانی ڕۆژانەت بیت بۆئەەی بەدوربیت
لە گرفتەکانی گورچیلە.
ماڵپەڕی فۆشیا لە بابەتێکدا ئاماژەی بە کۆمەڵێک
لەو خووانەی ژیانی ڕۆژانە کردووە کە زیان بە گورچیلەکان دەگەیەنن و توشی نەخۆشیی دەکەن،
ئەوانیش:
یەکەم: خواردنەوە گازییەکان
دووەم: کەمبوونەوەی ڤیتامین B6 لە جەستەدا کە بەردی گورچیلە دروست دەکات،
ڤیتامینەکەش لە ماسی و جگەری مانگا و پەتاتە و نۆک و میوە و مزرەمەنییەکاندا هەیە.
سێیەم: وەرزش نەکردن
چوارەم: جگەرەکێشان
پێنجەم: کەمی مەگنیسیۆم لە جەستەدا کە بەرد
دروست دەکات، زیاتر لە سەوزە و چەرەسات و فاسۆلیا و ئەڤۆگادۆدا هەیە.
شەشەم: نەخواردنەوەی ئاو بە بڕی پێویست
هەشتەم: زیادەڕەویکردن لەو خواردنەوانەی کافاینیان
تێدایە.
نۆیەم: زۆر خواردنی خوێ
دەیەم: گرفتەکانی خەو
یانزەیەم: ڕاگرتنی میز و درەنگ میزکردن
دوانزدەیەم: خواردنی بڕێکی زۆر لە پڕۆتین
سیانزەیەم: هەڵە بەکارهێنانی دەرمان
چواردەیەم: لەکاتی نەخۆشییە جیاوازەکاندا
خواردنی دەرمانی نەخۆشییەکە پشتگوێ بخەیت.