بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و پێشبینییەکانی کەشوهەوای هەرێم لەبارەی کەشی پێشبینیکراوی
٤٨ کاتژمێری داهاتوو رایگەیاند، ئاسمان هەوری تەواوەتی دەبێت و لە کاتەکانی دواینیوەڕۆ
بەدواوە بارانبارین بە شێوەی پچڕپچڕ دەستپێدەکات و لە هەندێک کاتیش دەگۆڕێت بۆ لێزمەباران
و هەورەتریشقەشی لەگەڵدا دەبێت. دەشڵێت، "پلەکانی گەرما نزمدەبنەوە".
ئەمڕۆ چوارشەممە، ناوەندی پێشبینییەکانی بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی
هەرێم لەبارەی کەشوهەوای ئەمڕۆوە رایگەیاند، ئاسمان هەوری تەواوەتی دەبێت و لە کاتەکانی
دوای نیوەڕۆ بارانبارین دەستپێدەکات و لە ناوچە بەرزەکانیش بارانبارین بە شێوەی بە
لێزمەدەبێت.
هاوکات لەبارەی کەشوهەوای سبەی پێنجشەممەوە ئەوەشی خستە روو، ئاسمان لە نێوان
نیمچە هەور بۆ هەورى تەواو دەبێت لەگەل بارینی نمەباران و لەکاتەکانی شەودا رێژەى
دابارینەکە بۆ بارانی بە لێزمە دەگۆرێت و هەورە تریشقەشى لەگەڵدا دەبێت. وتشی،
" پلەکانی گەرما ٢-٥ پلە بە گوێرەی ناوچەکان روو لە دابەزیندەکات".
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر : ٢٦
سلێمانی : ٢٤
دهۆک : ٢٥
زاخۆ : ٢٥
هەڵەبجە : ٢٥
کەرکوک : ٢٦
سۆران : ٢٣
حاجی ئۆمەران : ١٧
گەرمیان : ٢٧
S.A