پێشبینی ئەمڕۆی بورجەکان

AM:10:40:27/10/2021

28908 جار خوێندراوەتەوە

بۆ ئەوانەی ئارەزووی پێشبینی بورجەکانیان دەکەن، رۆژانە دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی لەسەرچاوە فەلەکییەکانەوە پێشبینییەکان وەردەگرێت و بڵاویدەکاتەوە.

كاور 21/3 - 19/4

هەوڵ بدە زیاتر پابەند بیت بە کارەکەتەوە، و باشتر وایە تەنها ئەو ئەرکانە ئەنجام بدەیت کە پێت سپێردراون.

گا 20/4 - 20/5

ئەمڕۆ بارودۆخت بەرەو باشتربوون دەڕوات، بەتایبەتی دوای ئەو بڕیارە جدیانە کە داوتە بۆ چارەسەرکردنی ئەو گرفتانەی بوونە رێگر لەبەردەم ژیانتدا.

دووانە 21/5 - 21/6

لەوانەیە بەهۆی هاوکارێکتەوە تووشی قەیرانێکی دارایی ببیت و پەنا بۆ لەدایکبوویەکی بورجی قرژاڵ ببەیت بۆ یارمەتی و پاڵپشتیت لەم قەیرانەدا.

قرژاڵ 22/6 - 22/7

خۆشبەختانە ئەمڕۆ زۆر گونجاوە بۆ پرۆژەکانی تۆ و بەرهەمهێنی وزەی ئەرێنی، هەموو کارکردن و هەوڵدانێک بەرهەمی خۆی دەبێت بۆیە هیچ یەکێک لە کارەکانت فەرامۆش مەکە.

شێر 23/7 - 22/8

کۆنترۆڵکردنی تووڕەی بۆ تۆ کارێکی قورس دەبێت، بەڵام پێش روودانی هەر کێشەیەک باشترە بڕیاری یەکلاییکەرەوە بدەیت و دوورکەویتەوە لە بیرکردنەوەی نەرێنی.

فەریك 23/8 - 22/9

ئەمڕۆ لەرۆژانی تر زیاتر داخراو دەبیت، بەتایبەتی کاتێک باسی بابەتە سۆزدارییەکان دەکرێت، فێربە چۆن هەستەکانت دەردەبڕیت تەنانەت لە دۆخە قورسەکانیشدا.

تەرازوو 23/9 - 22/10

وریابە لە کێشە کەسی و پیشەییەکانی کەسە نزیکەکان بە بێلایەنی بمێنەرەوە، بارودۆخەکان لەوانەیە دژی تۆ بن و رێگری و گرفتی زۆر بێنە بەردەمت، هێمنانە هەڵسوکەوت بکە و هەر کێشەیە و لەکاتی خۆیدا چارەسەر بکە.

دووپشك 23/ 10-21/11

خۆت لە گفتوگۆ بێ سوودەکان بەدوور بگرە و هەوڵدە لەبری ئەوە کار لەسەر بابەتە گرنگەکانی ژیانت بکەیت کە ئەم ماوەیە پێیانەوە سەرقاڵیت.

كەوان 22/11 - 21/12

دوور لە چاوەی هەمووان کارەکانت بکە، کێشە بچووکەکان لە شوێنی کارەکەت هەندێکجار کاردانەوەی گەورەی بەدوا دێت.

گیسك 22/12 - 19/1

ئەمڕۆ کەشێکی گونجاوت بۆ دەرەخسێت، ناکۆکیەکانت لەگەڵ کەسە نزیکەکانت بەرەو نەمان دەڕۆن کە ئەمەش لە قازانجی تۆیە.

سەتڵ 20/1 - 18/2

ئەمڕۆ بە دوای دەرفەتێکی گونجاودا دەگەڕێیت بۆ گەیشتن بە پڕۆژە گەورەکانت بۆئەوەی بیسەلمێنیت کە دەتوانیت بەرپرسیارێتی هەڵگریت.

نەهەنگ 19/2 - 20/3

ئەمڕۆ بە دوای دەرفەتێکی گونجاودا دەگەڕێیت بۆ گەیشتن بە پڕۆژە گەورەکانت بۆئەوەی بیسەلمێنیت کە دەتوانیت بەرپرسیارێتی هەڵگریت، ئامادەبە بۆ ڕوبەڕوبوونەوەی هەر حاڵەتێکی لەناکاو، هەلومەرجە سەختەکان تۆ دەخەنە سەر تاقیکردنەوەیەک بۆ دۆزینەوەی چارەسەری گونجاو.