ئایا پێکەنین بەرگری جەستە بەهێز دەکات؟

AM:11:26:04/10/2024

1256 جار خوێندراوەتەوە

پێکەنین لە رووی دەروونییەوە یارمەتیدەرێکی گەورەیە، ئایا چ کاریگەرییەکی لەسەر تەندروستی بە گشتی هەیە؟..

لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ رۆژنامەی "ئیزڤێستیا" پرۆفیسۆر ئۆلگا تکاچۆڤا بەڕێوەبەری سەنتەری توێژینەوەی پیری روسی ئاماژە بەوە دەکات کە پێکەنین تەنها کاردانەوەی سۆزداری نییە، بەڵکو راستەوخۆ کاریگەری لەسەر گروپێکی جیاواز لە رۆتینەکانی مێشک هەیە، لەوانە ئازار و سیستەمی بەرگری جەستە.

ئەو دەڵێت: بۆیە سەیرکردنی فیلمە کۆمیدییەکان ئاستی ئازار زیاد دەکات، واتە "توندی ئازار کەمدەکاتەوە"، ئەمەش بەهۆی بەرهەمهێنانی هەندێک مادەی گواستەرە دەمارییەکان (سیرۆتۆنین، ئەندۆرفین، دۆپامین، ئۆکسیتۆسین) لە کاتی پێکەنیندا، ئەمەش توندی ئازار و هەستکردن بە باشی و خۆشی دروست دەکات، پێکەنین هاندەری گەشەی خانەکانی سیستەمی بەرگرییە کە دژەتەن بەرهەمدەهێنن، ئەمەش بەرکەوتن بە نەخۆشییە تووشبووەکان کەمدەکاتەوە.

بە وتەی ئەو، پێکەنین یارمەتیت دەدات بەهێزکردنی یادەوەری دەدات، ئەمەش بەو راستییە روون دەکرێتەوە کە سیستەمی "لیمبیک" کە بەرپرسە لە کاردانەوەی سۆزداری لە شێوەی پێکەنین، لە بەرکەوتنی نزیکدایە لەگەڵ هیپۆکامپوس ئەو بەشەی مێشک کە یادەوەری تێدا دروست دەبێت، کەواتە زانیارییە سۆزدارییەکان باشتر لەبیر دەکرێن.

ئەو دەڵێت: پێکەنین هاندەری هەناسەدان و باشترکردنی سووڕی خوێنە لە هەموو ئەندامەکانی جەستەدا.

H.Y