زۆر خواردنی شووتی ئەم مەترسییە لەسەر جەستەت دروست دەکات

AM:10:31:27/04/2024

380 جار خوێندراوەتەوە

شووتی یەکێکە لە میوە تایبەتەکانی وەرزی هاوین، زۆر کەس ئارەزووی دەکات، سەرەڕای سوودە تەندروستییەکانی، زۆرێک لە توێژینەوە نوێیەکان باس لەوە دەکەن زۆر خواردنی شووتی رەنگە مەترسی لەسەر جەستە دروست بکات.

بەگوێرەی هەواڵێکی ماڵپەڕی "New Atlas" توێژینەوەکی نوێیان بڵاوکردووەتەوە کە کێشەیەکی کەم ناسراویان دەستنیشانکردووە، باس لەوە دەکات شووتی بەو پێیەی بڕێکی سەرسوڕهێنەری پۆتاسیۆمی تێدایە، دەبێتە هۆی کێشە بۆ ئەو کەسانەی کە نەخۆشی درێژخایەنی گورچیلەیان هەیە.

نەخۆشی درێژخایەنی گورچیلە ئاماژەیە بۆ هەموو ئەو حاڵەتانەی کە کاریگەرییان لەسەر توانای گورچیلە هەیە بۆ فلتەرکردنی خوێن و لابردنی پاشماوە، لە کۆی ١٠ کەس کە نەخۆشی درێژخایەنی گورچیلەیان هەیە، نۆ کەسیان نازانن تووشی نەخۆشییەکە بوون چونکە زۆرجار لە قۆناغە سەختەکاندا دەستنیشان دەکرێت کاتێک نیشانەکانی زیاتر دەبن.

جێگەی باسە پۆتاسیۆم پێویستە بۆ کارکردنی ئاسایی هەموو خانەکان، چونکە لێدانی دڵ ڕێکدەخات و دڵنیای دەدات لە گرژبوونی ماسولکەکان و کارکردنی دروستی دەمارەکان، هەروەها ئاستی شلەی ناو خانەکان ڕێکدەخات.

ئاستی ئاسایی پۆتاسیۆم لە خوێندا بۆ گەورەکان لە نێوان ٣.٦ بۆ ٥.٢ مۆلە لە هەر لیترێکدا، ئاستی پۆتاسیۆم لە خوار ٣.٥ مۆل/لیترەوە بە نزم دادەنرێت، لەکاتێکدا ئاستی پۆتاسیۆم لە سەرووی ٥.٥ مۆل/لیترەوە بە زیادبوونی کالیسیۆم ناسراوە.

بۆ هەردوو حاڵەتەکە کەمی پۆتاسیۆم و بەرزبوونەوەی پۆتاسیۆم ئەگەری مەترسی لەسەر جەستە دروست دەکەن، هەر بۆیە پێویستە بڕێکی گونجاو لەو خواردنانە بخورێت کە ڕێژەیەکی باشی پۆتاسیۆمیان تێدایە، بۆ ئەوەی ئاستی پۆتاسیۆم لە جەستەدا ریک بێت نە کەم بێت، نە زۆر.

پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە پارچەیەکی بچووکی شووتی ٣٢٠ میلیگرام پۆتاسیۆمی تێدایە، لە کاتێکدا ڕێژەی پارچە شووتییەکی ٤٠ سانتیمەتری دەتوانێت بگاتە ٥٠٦٠ میلیگرام، واتە بە نزیکەیی یەک و نیو هێندەی پێویستی ڕۆژانەی پێشنیارکراو.