شووتی بە یەکێک
لە باشترین میوەکانی وەرزی هاوین دادەنرێت بۆ بەرەنگاربوونەوەی گەرما و رێگری کردن
له وشک بوونەوەی جەستە، بە بژاردەیەکی باش دادەنرێت بۆ کاتی رێجیم و خۆپاراستن لە
قەڵەوی.
دکتۆر کامەران رەسوڵ ژاژڵەیی پزیشکی پسپۆڕی خۆراک لە بابەتێکیدا ئاماژەی بە گرنگترین سوودە تەندروستیەکانی شووتی کردووە،
بریتین لە:
١.بەهێزکردنی
بەرگری جەستە: چونکە دەوڵەمەندە بە ماددە دژە ئۆکسانەکانی وەک لایکۆپین و کارۆتین
و ڤیتامین C بۆیە رۆڵێکی گرنگ دەبینێت لە خۆپاراستن
لە گەلێک نەخۆشی و کەمکردنەوەی هەوکردن بە تایبەت نەخۆشی جومگەکان.
٢. نەهێشتنی
قەبزی: بڕێکی زۆر لە ئاو و مادە ریشاڵییە تواوەکانی تێدایە کە دەبێتە چالاک کردنی
جووڵەی ریخوڵەکان، باشترکردنی تەندروستی کۆئەندامی هەرس، رزگار بوون لە قەبزی و خۆپاراستن
لە شێرپەنجەی کۆڵۆن.
٣. بۆ
خانمانی دوو گیان زۆر بە سوودە: بە تایبەت لە مانگانەکانی سەرەتای سکپڕی چونکە دەوڵەمەندە
بە فۆلیک ئەسید کە رۆڵێکی کارا دەبینێت لە گەشەی کۆئەندامی کۆرپەله و رێگری کردن لە
نەخۆشییە زگماکییەکان.
٤.بۆ نەخۆشیەکانی
دڵ و گورچیلە زۆر سوودی هەیە: دەوڵەمەندە بە کانزای پۆتاسێوم، ترشی ئەمینی ستێرۆلین
و ئاو کە یارمەتی دابەزندنی فشاری خوێن و چالاک کردنی جووڵەی خوێن دەدات، هەروەها
دەبێتە هۆی زیادکردنی میز، نەهێشتنی هەوکردن، بەردی گورچیلە و میزەڵدان .
٥. پاراستنی تەندروستی
پێست: زوو چاک بوونەوەی برین، سووتاوی و خۆپاستن لە نەخۆشییەکانی پێست.
S.A