هەروەک هێمای بورجەکەیان، لەدایکبووانی بورجی گا خۆشیان کەسانی کەللـەڕەقن،
چونکە ئەو شتانەی دەیانەوێت، وازی لێ ناهێنن تاکو ئەنجامی نەدەن.
بەپێی بابەتێکی ماڵپەڕی "یۆر تانگۆ" ، لەدایکبووانی بورجی
گا هەمیشە گرنگی بە خۆیان دەدەن، سنوورەکانیان بە هەر شێوەیەک بێت دەپارێزن و ناهێڵن
ببەزێنرێت لەلایەن کەسانی ترەوە.
هەروەها سەرسەختی و کەللـەڕەقییان دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی، لەدایکبووانی
بورجی گا زۆر قورس خۆیان دەدەن بە دەستەوە، واتە زۆر بە قورسی دەتوانیت بزانیت لەدایکبووێکی
بورجی گا هەست بە چی دەکات و چی دەوێت، مەگەر خۆی پێت بڵێت.
هەندێک کاتیش سیفەتی دژ بەیەکیان هەیە، بۆ نموونە دەکرێت هەم لاواز
بن و هەمیش بەهێز یان هەندێک جار بێ هەست و سۆز بن و هەندێک جاریش زۆر سۆزدار بن.
تایبەتمەندییەکی تر کە وایان لێدەکات کەللـەڕەق دەربکەون، ئارامگرییانە
لەسەر ئەو شتانەی خۆیان دەیانەوێت، واتە زۆر ئارامگرن و هەمیشە بە هێواشی بەرەو
ئەو شتانە دەچن کە لە خەیاڵیاندایە و هەوڵی بۆ دەدەن.