توێژینەوەیەک: بزنەکان دەتوانن هەست بە دڵخۆشی و توڕەیی مرۆڤەکان بکەن

PM:07:39:31/01/2024

1420 جار خوێندراوەتەوە

توێژەران بۆیان دەرکەوتووە کە بزن تەنها بە گوێگرتن لە تۆنی دەنگ دەتوانێت بزانێت مرۆڤ دڵخۆشە یان دڵتەنگ.

وەک لە ماڵپەڕی "روسیا تودەی"دا هاتووە، توێژەران پێیان وایە بزن لە ماوەی پەیوەندییە درێژخایەنەکانیان لەگەڵ مرۆڤدا هەستیارییان بەرامبەر بە ئاماژە دەنگییەکان پەرەی سەندووە کە مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ ١٠ هەزار ساڵ لەمەوبەر، هەروەها لە ئاماژە جەستەییەکان تێدەگەن و دەتوانن جیاوازی نێوان زەردەخەنە و گرژومۆنی بکەن.

نووسەر پرۆفیسۆر ئالان مەک ئێلیگۆت، لە زانکۆی سیتی هۆنگ کۆنگ دەڵێت "ئەم توێژینەوەیە یەکەم بەڵگە دەخاتە روو کە بزن دەتوانێت جیاوازی بکات لە نێوان ئەو ئاماژانەی کە لە دەنگی مرۆڤەوە دێنە دەرەوە، واتە چالاکی سۆزداری."

ئەم توێژینەوانە هاوشانن لەگەڵ ئەو باوەڕە باوانەی کە گوایە ئاژەڵەکان بەگشتی "بەتایبەت ئاژەڵە ماڵییەکان هەستیارن بە ئاماژە سۆزدارییەکانی مرۆڤ".

تاقیکردنەوەکان لە سەنتەری رزگارکردنی ئاژەڵانی باتەرکاپس بۆ بزن ئەنجام دراون، کە ناوەندێکی رزگارکردنی ئاژەڵە لە شاری باتۆن مۆنچێلسی لە ویلایەتی کێنت، کە توێژەران ٢٧ بزنی نێر و مێیان بەکارهێناوە، کە هەموویان راهاتوون بە دەنگی مرۆڤ و بەرکەوتن لەگەڵ مرۆڤ.

لە رێگەی بڵندگۆیەکەوە، چەند جارێک دەنگێک لێدەدرا کە دەیگوت "هێی، سەیری ئێرە بکە"، هەرجارە و بەشێوەیەک "یان بە شێوەیەکی دڵخۆشانە یان بەتووڕەییەوە"، بزنەکان بۆ ماوەیەک رێگەیان پێدەدرا لەگەڵ دەنگی دڵخۆشانە رابێن پێش ئەوەی دەنگەکە بگۆڕێت بۆ تووڕەیی.

وەک چاوەڕوان دەکرا زۆربەی بزنەکان کاتێک دەنگەکە دەگۆڕا سەیری بڵندگۆکەیان دەکرد، کاتێکی زیاتریان بەسەر دەبرد بە سەرنجدان لە بڵندگۆکە کاتێک لەناکاو تۆنی دەنگەکە دەگۆڕا.

پسپۆڕەکان لە توێژینەوەکەیاندا دەڵێن، ئەمە ئەوە دەردەخات کە بزنەکان توانیویانە هەست بە گۆڕانکاری لە ناوەڕۆکی سۆزداریدا لە دەنگی مرۆڤەکاندا بکەن، تیمەکە دان بەوەشدا دەنێن کە هەموو بزنەکان وەڵامی گۆڕانی هەستەکانیان نەداوەتەوە، ئەمەش رەنگە بەهۆی جیاوازی لە توانای مێشکیاندا بێت.

بەڵام توێژەران پێیان وایە بزن دەزانێت مانای ئەم دوو دەربڕینە چییە، کە تەنها ئەوە نییە یەکێکیان جیاوازە لە ئەوی دیکە، هەروەها پێیان وایە دەنگە نەرێنییەکان، وەک دەنگی تووڕەیی سەگ و پشیلە، رەنگە ببێتە هۆی ترس لە بزنەکاندا.

H.Y