رەنگە هەندێک جار ئەوانەی لەگەڵیان ناگونجێیت و ناکۆکی بەردەوامت هەیە لەگەڵیان، هاوڕێ و کەسە نزیکەکانت بن، بەڵام هەندێک جار دەتوانیت لە بورجەکەتەوە بزانیت.
ماڵپەڕی "ئیندیانا تایمز" لە بابەتێکدا باس لەو بورجانە دەکات کە ناتوانن لەگەڵ یەکتردا بگونجێن، ئەوانیش بریتین لە:
١. بورجی کاوڕ لەگەڵ بورجەکانی
قرژاڵ و گیسک، قرژاڵەکان کەسانی هەستیارن و سروشتی بورجی کاوڕیش بێزارکەر
دەبێت بۆیان، هەر لەبەر ئەمەش کاوڕ لەگەڵ گیسکیشدا ناگونجێت چونکە سروشتی کاوڕ قسە
لەڕوون و نایانەوێت راستییەکان بشارنەوە.
٢. بورجی گا لەگەڵ بورجەکانی شێر و سەتڵ، لەبەر هۆکاری
کەللـەرەقی و خۆ سەپاندن، بورجی گا ناتوانێت لەگەڵ شێر و سەتڵدا هەڵبکات و رێک
بکەون.
٣. بورجی دووانە لەگەڵ بورجەکانی دووپشک و کەوان،
لەبەرئەوەی دووانەکان رقیان لە قسەکردن و گفتوگۆی زۆر و بێ سوودە، ناتوانن لەگەڵ
دووپشک و کەوانەکاندا بگونجێن چونکە ئەوان درێژە بە هەموو بابەتێک دەدەن و لێی
دەکۆڵنەوە.
٤. بورجی فەریک لەگەڵ بورجەکانی تەرازوو و نەهەنگ، لەدایکبووی
بورجی فەریک لەگەڵ تەرازوو بەتەواوەتی دژ بە یەکن، واتە هەرگیز نابێت لە شوێنێکدا
بەیەکەوە بن و کێشە دروست نەکەن، بە هەمان شێوەش لەگەڵ نەهەنگدا چونکە هەمیشە فەریکەکان
بێ هیوا دەکەن.
M.B