هەڵوەشانەوەی پەرلەمانی نا شەرعی لە قازانجی کێیە؟
PM:10:06:30/05/2023
7096 جار خوێندراوەتەوە
حاکم شێخ لەتیف شێخ مستەفا
+
-
ئەگەر هەرێم پابەند نەبێ چی روودەدات؟!
سەبارەت
بە خاڵی یەکەم:ـ
هەندێک
دەڵێن هەڵوەشانەوەی پەرلەمان لە قازانجی پارتیە، چونکە دەبێت بە یاسا کۆنەکە هەڵبژاردن
بکرێت.
ئەوە
راستە کە دەبێ بە یاسا کۆنەکە هەڵبژاردن بکرێت، بەڵام یاسا هێندە گرنگ نیە لەو
گرنگتر ئەوەیە وەک ستالین کاتی خۆی دەیوت (كێ دەنگەکان دەژمێرێ)؟.
بەگوێرەی
ئەم بڕیارە ئیتر کۆمیسیۆنی هەرێمیش شەرعیەتی نەماوە و دەبێ کۆمسیۆنی فیدراڵی سەرپەرشتی
هەلبژاردنەکان بکات، بەدڵنیاییەوە کۆنتڕۆڵی پارتی بۆ کۆمیسیۆنی فیدراڵی وەک کۆمسیۆنی
هەرێم نیە کە لە ژێر کۆنتڕۆڵی خۆیدایە بە حوکمی ئەوەی لە پایتەختی هەرێمە و لە ژێر
ناوچەکانی نفوزى خۆیدایە.
بۆیە
نەمان و هەڵوەشانەوەی پەرلەمانێکی ماوە تەواو بووی بێ کردار کە ببوە عەیبە، بە تەواوەتی
لە قازانجی خەڵکدایە کە بودجەی گشتیشی دادەۆشی.
جا
حیزبەکان فێری کاسبیەکی تر ببون دوای کۆتایی هاتنی ماوەی پەرلەمان و بە بیانوی جیاجیاوە
ئەندامەکانیان خانەنشین دەکرد و ئەندامی نوێیان دەنارد بۆ پەرلەمان کە خەرجیەکانی
خولیکی پەرلەمانی چەند قات زیاد دەکرد.
دوەم:
ئەگەر هەرێم بڕیارەکە جێبەجێ نەکات:ـ
زۆر
کەس بە نامە و بە کۆمێنت نائومێدی خۆیان دەربڕیوە و دەڵێن هەرێم ئەم بڕیارە جێبەجێ
ناکات، ناهەقیشیان نیە، بەڵام پێموانیە بتوانن ئەم بریارە جێبەجێ نەکەن، چونکە یەکەم
هەرێم وەک جاران نەماوە و ئەو عەنتەریاتەی جارانی بۆ ناچێتە سەر.
دوەم
ئەگەر جێبەجێی نەکەن و پەرلەمان بەردەوام بێ لە دەرکردنی یاسا و هەموارکردنی یاساکان
لەناویاندا یاسای هەلبژاردن.
مانگی
دووی ئەمساڵ لە پۆستێکدا نوسیم ئەگەر هەرێم پابەند نەبێت ئەو کات حکومەتی فیدراڵی دەتوانێ
دان نەنێ بە هەڵبژاردنی داهاتوو وە پەرلەمانی داهاتوو، ئەو حکومەتی هەرێمەش کە لەو
پەرلەمانەوە پێکدێت و دەرگای دەستتێوەردانی هێزیش دەخاتە سەرپشت بە بیانوی سەپاندنی
یاسا و دەستوور وەک ئەوەی لە کەرکوک کردیان، ئەو کات هەموو دەوڵەتانیش پشتگیریان دەکەن.
بۆیە
پێویستە لەسەر سەرۆکی هەرێم، بە تەنسیق لەگەڵ کۆمیسیۆنی بەغدا رۆژی هەڵبژاردن دیاری
بکات.
دوبارە
پیرۆزە و دەستی ئەوانە خۆش بێت کە لە پشت ئەم بڕیارەوە بوون هەقە خەڵک لە کاتی هەڵبژاردن
دا ئەمەی لەبیر بێت.