١٧ی شوبات بۆ؟
PM:11:32:17/02/2026
1016 جار خوێندراوەتەوە
ئاوات جەمال ساڵح
+
-
١٧ی شوبات مێژوویه‌كی لێوان‌لێو له خه‌باتی
مه‌ده‌نی بوو بۆ هاونیشتمانیان و مایه‌ی شكست بوو بۆ ئه‌وانه‌ی به فیشه‌ك وه‌ڵامی
خه‌باتێكی مه‌ده‌نییان دایه‌وه.
ئه‌و جه‌ماوه‌ره پڕ له جۆش و خرۆشه‌ی كه له
١٧ی شوباتدا هاتنه سه‌ر شه‌قام و نوێنه‌رایه‌تی خه‌ڵكی ناڕازی كوردستانیان ده‌كرد،
له به‌رئه‌نجامی ئه‌و هه‌موو نادادپه‌روه‌رییه و ده‌وڵه‌مه‌ندبوونی ناڕه‌وا و نه‌بوونی
خزمه‌تگوزارییه سه‌ره‌تاییه‌كان و ناڕوونی داهات و په‌یوه‌ندییه ئیقلیمی و نێوده‌وڵه‌تیه‌كان
و دروستنه‌كردنی فرسه‌تی یه‌كسان بۆ هه‌لی كار بێ جیاوازی و به‌حیزبیكردنی سه‌رجه‌م
كایه‌كان و بێڕۆڵكردنی ده‌زگا نیشتمانیه‌كان و بێپلانی بۆ ئاینده و به‌ڕێوه‌بردنی
وڵات له‌سه‌ر بنه‌مای پارێزگاریكردن له به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تی و حیزبی و بنه‌ماڵه‌ییه‌كان
روویدا.
لەم ڕۆژانەدا هەر قسەیەک بکرێت لەسەر سیاسەت، بێ‌شک
دەستی حزبێک یان لایەنێک دەخرێتە پشتتەوە. لە زرووفێکی ئاوادا ڕەنگە کارێکی ئاسان
نەبێت قسە لەسەر ڕووداوەکانی حەڤدەی شوبات و ڕۆژانی دوایی بکرێت، چونکە مەترسییەک
ئەوەیە کە ئەو ڕووداوە وەک خۆی، وەک کردەیەکی سیاسی بە نادیدە دەگیرێت و پتر خوێندنەوەکان
بە ئاراستەی تەسکی بەرژەوەندی حزبی و دەمەدەمی سەر تەلەفزیۆن و موزایەدەی حزبی مل
دەنێن. لەلایەکی تر، سادەکردنەوەی تاوانی سیاسی و خوێندنەوەی هەڵە بۆ ڕووداوەکە
گرفتێکی ترە و دەشێ هێندەی تر هەوڵی تێگەیشتن لەبار ببات.
ڕووداوەکانی ١٧ی شوبات دەکرێ لە سێ لاوە هەوڵی
لێتێگەیشتنی بدەین. لە ئاستی یەکەمدا، کاریگەرییەکانی ڕووداوەکە؛ وەک کارەساتێکی دڵتەزێن.
لەدەستدانی ئەو هەموو خەڵکە مەدەنییە لەخۆیدا کارەساتێکە و دەکرێ چەندین توێژینەوەی
گرنگی لەبارەوە بکرێت. کاریگەری ڕووداوەکە لەسەر کەس و کاری قوربانییان؛ کاریگەری
ئەو ڕووداوانە لەسەر ڕای گشتی دەربارەی دەسەڵاتی کوردی؛ کاریگەرییان لەسەر کەمبوونەوەی
هەستی نیشتمانپەروەری، تاد. هەر لەم ئاستەدا، دەکرێت تێفکرین و تیۆریزەی ڕۆڵی نەزۆکانەی
یاسا لە هەرێمی کوردستاندا بکرێت. یاسا وەک بێدەسەڵاتترین کایەی ژیانی سیاسیی لە هەرێمی
کوردستاندا.
ئه‌م ده‌سه‌ڵاته سیاسیه گه‌لێك رۆشنبیر و سیاسی
و هاونیشتمانی ئاسایی و هه‌ندێك له دۆستانی ده‌ره‌وه‌ش هاواریان لێ‌كردن كه حوكمڕانی
ئاوا ناكرێت و وڵات ئاوا ناچێت به‌ڕێوه، به‌ڵام بێباكانه مامه‌ڵه‌یان كرد. ٦٠ ڕۆژ
هاوڵاتیانی ناڕازی پڕگه‌روویان دروشمی جۆراوجۆریان به‌رزكرده‌وه و چه‌ندین پرۆژه‌یان
پێشكه‌ش به‌م ده‌سه‌ڵاتدارانه‌ی هه‌رێم كرد، به‌ڵام ئه‌م ده‌سه‌ڵاتدارانه بێ‌باك
بوون تا سه‌رئه‌نجام خۆپیشاندانه‌كان ١٠ شه‌هید و ٦٧٠ برینداری لێكه‌وته‌وه. ١٧ی
شوبات توانی شه‌قامێكی زیندوو دوور له ئایدۆلۆژی له جوڵانه‌وه‌یه‌كی مه‌ده‌نیدا
پێشكه‌ش بكات، رۆشنبیرێكی رادیكاڵ و مامۆستایه‌كی ئاینی و گه‌نجێكی تازه‌پێگه‌یشتوو
چوونه یه‌ك سه‌نگه‌ری خه‌باته‌وه به‌رامبه‌ر ئه‌و سته‌م و نادادپه‌روه‌رییه‌ی ده‌سه‌ڵاتی
سیاسی له هه‌رێمی كوردستاندا ده‌یكرد.
ئێمه باش ده‌زانین له ناخی خه‌ڵكی كوردستاندا
چه‌ندین گردبوونه‌وه‌ی له شێوه‌ی ١٧ی شوباتدا په‌نگی خواردۆته‌وه، بۆیه جێی خۆیه‌تی
ده‌سه‌ڵاتی سیاسی واز له سه‌ركه‌شی و بێباكی به‌رامبه‌ر به داخوازییه‌كانی شه‌قام
بهێنێ و ببێ به خزمه‌تكارێكی راسته‌قینه‌ی هاوڵاتیان، چونكه ئێستا بارودۆخه‌كه
بۆ كورد به‌گشتی گه‌لێك هه‌ستیاره و پێویستی به ئاشتبوونه‌وه‌ی گشتی هه‌یه، تا
به‌هۆی سه‌ركه‌شی ده‌سه‌ڵاتی سیاسیه‌وه كه له ڕابردوودا له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندی
ته‌سكی حیزبایه‌تی و بنه‌ماڵه‌یی و كه‌سی ده‌یان ده‌سكه‌وتیان له‌ده‌ستداوه، ئه‌م
فرسه‌ته‌ش كه ئێستا هاتۆته پێشه‌وه گه‌ر به عه‌قڵی رابردوو مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا
بكرێت هه‌ر هه‌مان به‌رئه‌نجامی لێ ده‌كه‌وێته‌وه. ئه‌م گه‌له قوربانی گه‌وره‌ی
داوه، خاوه‌نی ئه‌نفال و كیمیاباران و كۆڕه‌وه، شایه‌نی ئه‌م ژیانه نییه كه له‌لایه‌ن
ده‌سه‌ڵاتی سیاسیه‌وه به‌سه‌ریدا سه‌پێنراوه.