سەردێڕ:

حەلەب و کێشەی کورد

AM:08:10:15/01/2026
424 جار خوێندراوەتەوە
ئاوات جەمال ساڵح
+ -

لە دێرحافر شەڕ پێ فرۆشتنەکەی سوپای عەرەبی سوریا هەڵگیرسایەوە ، کە بە حەلەب دەستی پێ کرد لێک چوویەکی زۆر لە نێوان هێرشەکانی سوپای سوریا و گروپە چەکدارەکان بۆ داگیرکاری خاک بە ناوی "سەندنەوە" لەگەڵ هێرشی سوپای عێراق و گروپە چەکدارەکان هەیە بۆ سەر ناوچە کوردیەکانی هەرێمی کوردستان لە ساڵی 2016 لەوانە خورماتوو، کەرکوک ، شەنگال !. بیرتانە ؟! کاتێک جیهان لە ترسی تاریکی رێکخراوی چەکداری داعش دەلەرزا کە ئەو کات سەرۆکی ئێستای سوریا ئەندامیان بوو . کاتێک تیرۆر هەڕەشەی لە پایتەختەکانی ئەوروپا و دونیا و تەواوی مرۆڤایەتی دەکرد تەنیا پێشەمەرگەکانی کوردستان و شەڕڤانانی رۆژئاوای کوردستان بوون کە بە سنگێکی فراوانەوە رووبەڕووی ئەو دڕندەییە بوونەوە. دەیان کەسیان شەهید و برینداربوون جگە لەو دایکانەی کە تائێستاش چاوەڕێی کچ و کوڕە نادیارەکانیانن . ئەوەی روو دەدات لە سوریا و رۆژئاوای کوردستان ، تەنیا پاک کردنەوەی چەند گەڕەکێک نییە وەک دەڵێن ، بەڵکو هەوڵێکە بۆ گەمارۆی ناوچەکە و شەڕی کورد و تێکشکاندنی ئیرادەیەی کوردە لەبەر ئەوە بە نیسبەت کورد ویژدانی مرۆڤایەتی بە گشتی ووڵاتانی ئیسلامی و ئیقلیمی بەتایبەتی لەبەردەم تاقیکردنەوەیەکی گەورە دایە . لە کاتێکدا باش دەزانرێ سوریا و گروپە چەکدارەکان بە یارمەتی تورکیا ئەم کارە دەکەن. لە کاتێکدا ئەحمەد شەرع "ئەبو محەمەد جۆلانی" و زۆرێک لە گروپە چەکدارەکانی سوپاکەی لەناو سزای وڵاتانی ئەورپا و رۆژئاوان و ئەریکادان بە تۆمەتی تیرۆر . لەم دۆخەدا پاڵپشتی کردنی کورد تەنیا هەڵوێستێکی سیاسی نییە و بەس ، بەڵکو بەرپرسیارێتی و ئەرکێکی ئەخلاقی و مرۆیی گەورەیە بۆ هەموو ئەوانەی بانگەشەی دیموکراسی و مافی مرۆڤ و دادپەروەری دەکەن ئەمڕۆ لە جیهاندا . من وەک سڤیل ئەزموونێکی تاڵم لەگەڵ هێرشی گروپە چەکدارەکان هەیە لە رووداوەکانی 16ی ئۆکتۆبەر لە عێراق ، کاتێک سوپای عێراق و میلیشیاکانی حەشدی شەعبی هێرشیان بۆ ژێر دەسەڵاتی پێشمەرگە و ناوچە کوردییەکان کرد ، سەدان ماڵ ئاوارە بوون و ئاگر بەردرا لە ماڵەکانمان و تاڵان کران . جگە لە دەیان کوشتن و بڕین و گرتن و ئەشکەنجەدان . ئەو دیمەنانە هیچ جیاوازییەکی نییە لە هەڵدانەخوارەوەی تەرمی دەنیز کچە شەڕڤانەکەی حەلەب ، گەرەنتی چیە کورد کەی دەگات بە ئاشتی و خاوەن ماڵ و گیانی خۆی ، تاکەی شاخ دۆست بێت.


گەلەری