گەشەكردنی زیندوویەتی لە مرۆڤدا
PM:01:42:03/11/2025
376 جار خوێندراوەتەوە
کـەمـال محەمەد
+
-
ئاشكرایە كە سیستەمی
ماددەی مێشك و پێشكەوتویی زیندووێتی لە مرۆڤدا تا ئێستاش پڕە لە نهێنی، كاتێك باس
لە زیندووێتی ئەم سیستەمە ئەكەین هەمیشە وەك كێشەیەكی گەورەیەو لەبەردەمماندایەكە
پێویستی بە كەشفێكی گەورەی ئەم ئۆرگانە سەرسوڕهێنەرە هەیە، ئۆرگانانێك كە ناتوانرێ
تەنها تەنها بۆ بواری پزیشكی بە جێبهێڵرێت و ئەگەر بە وردی لێی بكۆڵینەوە ئەتوانرێ
بكرێتە گەورەترین بابەتی لێتوێژینەوەی مانادارترو ناكرێ ئەم سیستەمە زانستییەی مرۆڤ
وەك دوالیزمێكی ڕۆحی و جەستەیی بۆ چەن بوارێكی كەمی زانستی بچوك بكەینەوە، تا ئێستا
هیچ تاقیگەو یاسایەكی كیمیایی و فیزیایی بە ئاستی رێكی وسیستەمە دەوڵەمەندەكەی مرۆڤەوە
نەگەیشتوە ،ئەگەر بە وردی هزر و بیرمان بخەینە كارئەتوانین دەرفەتی بەدیهێنانی یەكێتی
ماددەو وزەو هزر لە مێشكی مرۆڤدا بەدەست بهێنین ،كەدواجار ئەم دەرفەتەیە ئەبێتە
باوەرییەك كە پێویستی حیسابی بۆ بكەین.
دروست بونی مرۆڤ بەم
سیستەمە فراوانەوە پەرەسەندنێكە دادپەروەرانە ئافرێنراوە، ئەركی بەدیهێنانی خودی ئەم
دادپەروەرییەش لە ئەستۆی ئەوانەیەكە بە هزر و بیركردنەوەیان بەدوای ئەو دادپەروەرییە
ئەگەڕێن، ئەوەشی لەپێناو ئەو دادپەروەرییەدا ئەتوانێت هەمو جۆرە مانایەكی پێویست ئەنجام
و بەدەست بخات هەر خودی مرۆڤە، ئێمە پێویستە سنورەكانی فكرمان بشكێنین بۆ ئەوەی بەرەو
هزری مانادارتر بڕۆین و بە مانای ژیان بگەین و وەڵامی نهێنییەكانی ژیان بدۆزینەوەو
هێزی وردبوونەوەمان پێش بخەین چونكە سروشت لە دروستكردنیدا زۆر دادوەرترە لەوەی ئێمە
مەزندەی ئەكەین.
ئێمەی مرۆڤ هێشتا لە
سەرەتای تێگەشتنی داناییەكانی دونیاداین، هێشتا نادیارە بەچی ئەگەین و هەوڵمان نەداوە
تێڕوانینە تەسكەكان تێپەڕ بكەین ولە تەڵزگەكانی چەواشەكاری باوەڕی و مەعریفە رزگار
ببین و زۆر زیاتر لەوەی مەزندە ئەكرێت بونیادی فیكریمان دەرەنجامی بەرهەمی میكانیزمی
سیاسەت و سیاسییەكانە كە ئەوانیش داینەمۆی درۆ و چەواشەكارین.
بەهای هۆشیاری و فێربون
هەم چێژە هەمیش ئازار، چون دواجار هەردوكیان ڕێگا لە پێش زانینی بەهای ژیان ئەكەنەوە
زیندووێتی مرۆڤ كەڵەكەبونی تەواوی زیندووێتی زیندەوەرەكانە هەر ئەمەشە وایكردوە كە
مرۆڤ تا ئەو ڕادەیە گرنگ بێت كە وەكو جیهانێكی جیاواز تاوتوێ بكرێ ،ئێمەی مرۆڤ كاتێك
دەست دەدەینە وێناكردن و پێشكەوتویی زیندووێتی سیستەمی زانیاری و پەیڕەو باشترە دەرك
بەو راستییانە بكەین كە ئەگەر بە چاكی بونیادی زهنیمان نەناسین و برەوی پێ نەدەین
بەدەستهێنانی زانست ئەبێتە ڕێكەوتێك بۆمان، رژێمی زانست و زانیاری و پەیڕەومان ئەتوانێت
بۆ هەر تێگەشتنێكی ڕاست وەڵامی بەهێزمان بداتەوە و چانسی بونمان بە مرۆڤ و كۆمەڵگایەكی
ئازاد زیاتر بكات.
دابڕانی مرۆڤ لە سیاسەت
یان بەشداری پێكردنی بە فیكرێكی داخراوە تەنها بۆ هەڵخەڵەتاندنێتی و تەنها ئەو جۆرە
شكۆدار ئەكات كە پێویستیان پێیەتی، ئەم جۆرە لە تاكانەش واتە مرۆڤی ڕۆبۆت و سیمولاسیۆن
كە مۆدێرنێتەی سەرمایەداری بنیادی ناوە، ئێمەی مرۆڤ پێویستەوەك پرسیارێكی كلیل
ئاسا فیكری قوڵمان هەبێت بپرسین چۆن و بۆچی پێویستە سەبارەت بە گەشەی زیندووێتی سیستەمی
فیكری بكۆڵینەوە و بگەینە ڕادەی پێشخستنی میتافیزیكیمان و چاكەو ئازادی و جوانی و
مۆڕاڵ و هزری سیاسی و هونەریمان بە ئەركی سەرەكی بیركردنەوەكانمان دابنێین بیسەلمێنن
كە گیرۆدەی چارەنوسێكی نەگۆڕ نین و ژیانێكی جوانیش ئەستەم نییە و خۆمان بەدور بگرین
لە ژیانێكی نهێلیزم و نابەرپرسیارێتییەوە.
لە خۆوردبونەوە و هەست
بە خۆ كردن لەنێو ئەو ناكۆكیانەی گەشەی فیكری و ژیانی دواخستوین واتە شكاندنی ئەو
بیرە كۆنانەیە كە ڕۆح و جەستەمانی بە پاشماوە دواكەوتوەكانی مۆدێرنێتە پڕكراوەتەوەو
زیاتر پەیجوربون و گەڕانە بەدوای حەقیقەت، بۆیە بیر و گەشەی زیندووێتی سیستەمی فیكری
مرۆڤ بۆ كۆمەڵگا و بەرێوەبەرێتییەكەی پێكهاتەیەكی دەست بەرلێنەدراوە.