PM:06:07:02/11/2025
5604 جار خوێندراوەتەوە
ئێوارەی ئەمڕۆ بێستون عەبدوڵا، ناسراو بە بێستون کواوایی، یەکێک لە بریندارەکانی رووداوی ئاگرکەوتنەوەکەی قەڵای کچێ لە پێنجوێن، دوای چەند مانگێک مانەوەی لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا.
ئەمڕۆ یەکشەممە، ٢ـی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥، بێستون عەبدوڵا، برینداری ئاگرەکەی پێنجوێن بەهۆی سەختیی برینەکەیەوە گیانیلەدەستدا.
لە کۆتاییەکانی
مانگی ئابی ئەمساڵدا ئاگرێکی گەورە گوندەکانی دەوروبەری پێنجوێنی گرتەوە و
بەهۆیەوە پوش و پاوانێکی زۆری سنوورەکە سووتا و دوو گەنجیش بەناوەکانی ئالان
عەلی، بێستون عەبدوڵا برینداربوون.
رۆژی ٢٤ـی
ئەیلول، ئالان عەلیی تەمەن ٢٥ ساڵ بەهۆی سەختیی برینەکەیەوە کە نزیکەی لە ٧٥٪ـی
جەستەی سووتابوو لە نەخۆشخانەی شار لە سلێمانی گیانی لەدەستدا.