PM:01:19:03/11/2025
31536 جار خوێندراوەتەوە
بە پیی زانیارییەکانی ئێن ئاڕ تی، بڕیارە هاوکاری هاوپەیمانان بۆ مانگی ١٠، رۆژی پێنجشەممە بەسەر پێشمەرگە دابەشدەکرێت و بڕەکەی لە ١٨٣ هەزارەوە کەمکراوەتەوە بۆ کەمتر لە ١٠٠ هەزار.
ئەمڕۆ دووشەممە ٣ـی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥، بە پێی زانیارییەکانی ئێن ئاڕ تی، هاوکاری هاوپەیمانان بۆ مانگی ١٠ رۆژی پێنجشەممە دابەشدەکرێت.
هەر بەپێی زانیارییەکان، بڕی هاوکاری
هاوپەیمانان بۆ هەر پێشمەرگەیەک کەمتر لە
١٠٠ هەزار دەبێت.
ئەمەش لەکاتێکدایە، هاوکاری هاوپەیمانان لە
ماوەی چەند مانگی رابردوودا ٧٤ هەزار پێشمەرگەی تێپەڕاندووە کە سوودمەند دەبوون لەو
پارەیە.