وەزیری دەرەوەی ئێران، جەختی لە شکستی ستراتیژیی ئەمریکا و ئیسرائیل کردەوە لە جەنگەکەیاندا دژی تاران و رایگەیاند، گەرووی هورمز لە ژێر کۆنترۆڵی ئێراندایە و تەنانەت دوای جەنگیش بە رێکاری تایبەت بەڕێوە دەبرێت.
ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٥ـی ئازاری ٢٠٢٦، عەباس عراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران لە لێدوانێکی نوێدا هێرشی توندی کردە سەر سیاسەتەکانی واشنتن و هەڵوێستی وڵاتانی ناوچەکە و وتی، ئەمریکا نەیتوانیوە ئامانجە سەرەکییەکانی لەم جەنگەدا بپێکێت.
وەزیری دەرەوەی
ئێران جەختیشی لەوەکردەوە، واشنتن هەم لە جەنگی سەربازی و هەم لە پڕۆژەی گۆڕینی دەسەڵات
لە تاران شکستی هێناوە.
عراقچی ئاماژەی
بەوەشکرد، گەرووی هورمز بووەتە "شکستێکی تر بۆ دوژمن" و ئێستا تاران
تاوتوێی پلانەکان دەکات بۆ چۆنیەتی بەڕێوەبردنی گەرووەکە لە قۆناغی دوای جەنگ.
هاوکات وڵاتانی
دراوسێی تۆمەتبار کرد بەوەی هاوکاریی ئەمریکایان کردووە لە دژی ئێران و تەنانەت
ئامادە نەبوون ئیدانەی هێرشەکانیش بکەن، هۆشداریشی پێدان کە گوێڕایەڵی نەکردنیان بۆ
هۆشدارییەکانی تاران، ئەوانی گەیاندووەتە ئەم رەوشە نەخوازراوە.
وەزیری دەرەوەی
ئێران داوای لە وڵاتانی ناوچەکە کرد، لە ئەمریکا دووربکەنەوە، چونکە بە وتەی ئەو،
بەڵگەی تەواو لەبەر دەستە کە ئەو وڵاتانە لە جەنگی دژی ئێراندا هاوکاریی واشنتۆنیان
کردووە.