سەردێڕ:

زانیاری لەبارەی خەرجکردنی مووچەی مانگی سێ

PM:07:37:25/03/2026

828 جار خوێندراوەتەوە

لە عێراق دەستکرا بە دابەشکردنی مووچەی مانگی سێ، یاریدەدەرێکی مەسرور بارزانیش دەڵێت، هەفتەی داهاتوو هەرێم تەواوی پابەندییەکانی پەیوەست بە مووچە جێبەجێ دەکات.


ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٥ـی ئازاری ٢٠٢٦، رێباز حەملان، یاریدەدەری مەسرور بارزانی رایگەیاند، هەفتەی داهاتوو هەرێم تەواویی پابەندییەکانی تایبەت بە ناردنی مووچە لە بەغداوە جێبەجێ دەکات و چاوەروانن بەغداش مووچەی هەرێم لەگەڵ مووچەی مووچەخۆرانی خۆی بنێرێت.

پابەندییەکانی هەرێم بریتین لە ناردنی لیستی مووچە و راپۆرتی تەرازووی پێداچوونەوە و رادەستکردنی ١٢٠ ملیار دینارەکەی داهاتی ناوخۆ.

ئەوەش لەکاتێکدایە، وەزارەتی دارایی عێراق لە راگەیەندراوێکدا داوای لە یەکەکانی خەرجکردنی مووچە لە وەزارەتەکەیانیان کردووە سەردانی فەرمانگەی ژمێریاری بکەن بۆ تەواوکردنی پێداویستییەکانی دابینکردنی بودجەی مووچەی فەرمانبەر و کارمەندەکانیان.

تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراقیش لە کۆبوونەوەی دوێنێی حکومەتدا جەختی لەسەر دروستیی ئەو رێکخستن و رێکار و رێوشوێنە خۆپارێزییانە کردەوە کە بەپێی بارودۆخی ئێستا گیراونەتەبە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، وەزارەتەکەیان یەکەکانی خەرجی پێویستیەکان و هەموو پارەی دیکەی حکومەتی بە مووچەشەوە مسۆگەر کردووە.













گەلەری