PM:06:34:25/03/2026
548 جار خوێندراوەتەوە
لە شاری دهۆک کرێکارێک بەهۆی شۆرتی کارەبا گیانیان لەدەستدا و دوو کەسی دیکەش بریندار بوون و چاوگێک لە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی دهۆکیش دەڵێت، دۆخی تەندروستی بریندارەکە ناجێگیرە.
ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٥ـی ئازاری ٢٠٢٦، چاوگێک لە پۆلیسی دهۆک رایگەیاند، ئەو سێ کەسە کرێکار بوون و لەکاتی کارکردن کارەبا گرتوونی و بەهۆیەوە یەکێکیان هەر لەو شوێنە گیانی لەدەست داوە و دوو کەسەکەی دیکەش کە بریندار بوون گواستنراونەتەوە نەخۆشخانە.
بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان، ئەو کەسەی گیانی
لەدەست داوە تەمەنی ٤٠ ساڵە بریندارێکی دیکەشیان تەمەنی لەنێوان ٢٥ بۆ ٣٠ ساڵیدایە،
تەرمی ئەو کەسەی گیانی لەدەست داوە ئێستا براوەتە پزیشکی دادی دهۆک.
لەبارەی دۆخی
بریندارەکان چاوگێک لە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی دهۆک رایگەیاند، یەکێک لە بریندارەکان
دۆخی تەندروستیی باشنییە و لە ئێستادا لەژێر چاودێریی چڕدایە.