سەردێڕ:

مەسرور بارزانی: نامانەوێت تێکەڵی هیچ شەڕێک ببین

PM:05:36:25/03/2026

472 جار خوێندراوەتەوە

سه‌رۆكی حكومه‌تی ماوەبەسەرچوو رایگەیاند، به‌بێ هۆكار هێرش كرایه‌ سه‌ر هێزه‌كانی پێشه‌رگه‌ و دەشڵێت، "نامانه‌وێت تێكه‌ڵی هیچ شه‌ڕێك ببین، ئێمه‌ ده‌مانه‌وێت كوردستان پارێزراو بێت".


ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٥ـی ئازاری ٢٠٢٦، مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی ماوەبەسەرچوو، لەدوای به‌شداریكردنی له‌ پرسەی شەش پێشمه‌رگه‌ شه‌هیده‌كه‌دا وتی، ئه‌وانه‌ شه‌هیدی غه‌درو خیا‌نه‌تن و به‌بێ هۆكار هێرش كرایه‌ سه‌ر هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌و ئه‌و پێشمه‌رگانه‌ شه‌هید بوون.

سەرۆکی حکومەتی ماوەبەسەرچوو ئاماژەی بەوەشکرد، هیچ كاتێك خوێنی شه‌هیدان به‌فیڕۆ نه‌چووه‌ و ئه‌مجاره‌ش خوێنیان به‌فیڕۆ ناچێت.

جه‌ختیشی كرده‌وه‌، نامانه‌وێت تێكه‌ڵی هیچ شه‌ڕێك ببین، ئێمه‌ ده‌مانه‌وێت كوردستان پارێزراو بێت و به‌رده‌وام ده‌بین له‌ به‌رگریی له‌ كه‌رامه‌ت و ماف و خاكی وڵاتی خۆمان.

سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم وتیشی، وڵاتانی جیهان هه‌موو نیگه‌رانن له‌سه‌ر ئه‌و دۆخه‌ی هاتووەته‌ ئارا، پشتیوانی خۆیان بۆ خه‌ڵكی كوردستان ده‌ربڕیوه‌.













گەلەری