سەردێڕ:

لەبارەی زیادەی بڕە پارەی پێشینەی دووەم؛ بە خاوەن مۆلیدەکان روونکردنەوە دەدرێت

PM:03:48:25/03/2026

684 جار خوێندراوەتەوە

قائیمقامیەتی سلێمانی رایدەگەیەنێت، پێدانی پێشینەی دووەم بە خاوەن مۆلیدەکان ئاساییە و زیادەی بڕەپارەی پێشینەی دووەم، بەهەدەر ناچێت.


ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٥ـی ئازاری ٢٠٢٦، قائیمقامیەتی سلێمانی رایگەیاند، بەشداربووانی مۆلیدەکانی سنووری قائیمقامیەتی مەڵبەندی سلێمانی دڵنیادەکەینەوە، کە پێدانی پێشینەی دووەم بە خاوەن مۆلیدەکان ئاساییە و زیادەی بڕەپارەی پێشینەی دووەم بەهەدەر ناچێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو زیادەیە وەک قەرز لای خاوەن مۆلیدە دەمێنێتەوە بۆ پێدانی کارەبای داهاتوو و نافەوتێت.













گەلەری