سەردێڕ:

وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی عێراق: لەو هێرشانەی دەکرێتە سەرمان بێدەنگ نابین و بەپێی پێوەر وەڵامدەدەینەوە

PM:02:54:25/03/2026

576 جار خوێندراوەتەوە

حکومەتی عێراق دەڵێت، هێرشەکان بۆ سەر پێگە سەربازییەکانیان بەردەوامە و دەشڵێت، لەبەرامبەر ئەو هێرشانەی دەکرێتە سەریان بێدەنگ نابن و بەپێی پێوەری نەتەوە یەکگرتووەکان وەڵامدەدەنەوە.


دوای ئەوەی هێرشێکی ئاسمانی کرایە سەر بنکەیەکی تەندروستی سەربازی لە حەببانیە لە ئەنبار، سەباح نوعمان، وتەبێژی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراق وتی،سەرەڕای هەموو هەوڵەکانیان بۆ دروخستنەوەی عێراق لە گرژییەکانی ناوچەکە، هێرشەکان بۆ سەر یەکە سەربازییەکانیان بەردەوامە و وتیشی، لەبەرامبەر ئەو هێرشانەی دەکرێتە سەریان بێدەنگ نابن و بەپێی پێوەری نەتەوە یەکگرتووەکان وەڵامدەدەنەوە.

دەشڵێت، بەهۆی ئەو هێرشەی کراوەتە سەر یەکە سەربازییەکان لە ئەنبار ژمارەیەک سەربازی عیراقی کوژران و برینداربوون و وتیشی، ئەمە تاوانێکی تەواوە کە یاسای نێودەوڵەتی پێشێل دەکات و زیان بە پەیوەندی نێوان عێراق و ئەمریکا دەگەیەنێت.

وتیشی، سەرۆک وەزیرانی عێراقبانگهێشتی بەرپرسی کاروباری باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە عێراق دەکات و بڕیارە یاداشتێکی ناڕەزایی فەرمی پێشکەش بکات و وتیشی، سکاڵایەکی فەرمی پێشکەش بە ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان و نەتەوە یەکگرتووەکان دەکرێت بۆ ئەوەی مافەکانی عێراق و گەلەکەی و هاوڵاتیانی سەبارەت بەو پێشێلکارییانە بپارێزن.













گەلەری