سەردێڕ:

هێرشکرایە سەر بنکەیەکی حەشدی شەعبی لە ئەنبار؛ کوژراو و برینداری لێکەوتەوە

PM:01:54:25/03/2026

636 جار خوێندراوەتەوە

جارێکی تر هێرشکرایە سەر بنکەیەکی حەشدی شەعبی لە ئەنبار و چەندین چەکدار بوونە قوربانی و شەوی رابردووش ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق لە کۆبوونەوەیەکی بەپەلەدا ئیدانەی ئەو هێرشانەی کرد کە کرانە سەر هێزەکانی پێشمەرگە و حەشدی شەعبی.


بەیانیی ئەمڕۆ بنکەی حەببانیەی تایبەت بە حەشدی شەعبی لە ئەنبار کرایە ئامانج و وەزارەتی بەرگریی عێراقیش رایگەیاند، لە هێرشەکەی ئەنبار ٧ چەکدار کوژراون و ١٣ چەکداریش بریندارن. بەرگریی عێراق وتیشی، ئەم هێرشە پێشێلکارییەکی روون و مەترسیدارە بۆ سەرجەم یاسا و نەریتە نێودەوڵەتییەکان سەرجەم رێکارە پێویستەکان بەمەبەستی وەڵامدانەوەی ئەم دەستدرێژییە بەپێی چوارچێوە یاساییەکان گیراوەتەبەر.

ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقیش شەوی رابردوو لەسەر داوای سودانی کۆبوونەوەی بەپەلەی کرد و لە کۆبوونەوەکەدا جەختی لەپاراستنی ئاسایش و سەروەریی عێراق و پاراستنی دامەزراوەکان و سامانە گشتی و تایبەتەکان و پاراستنی باڵیۆزخانە و نوێنەرایەتییە دیپلۆماسییەکان کردەوە. هاوکات، ئیدانەی ئەو هێرشانەیان کرد کە کرانە سەر هێزەکانی پێشمەرگە و حەشدی شەعبی.













گەلەری