سەردێڕ:

وادەی داخستنی ئاسمانی عێراق درێژکرایەوە

PM:01:16:25/03/2026

632 جار خوێندراوەتەوە

ده سه ڵاتی فڕۆکەوانی مەدەنی عێراق داخستنی ئاسمانی عێراقی بە رووی سەرجەم فڕۆکەکانی هاتوو و رۆشتوو و ترانزێت، بۆ ماوهی ٧٢ کاتژمێری دیکه درێژکردەوە.


ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٥ـی ئازاری ٢٠٢٦، دەسەڵاتی فڕۆکەوانی مەدەنی عێراق رایگەیاند، ئاسمانی عێراق بۆ هەموو فڕۆکەکانی هاتوو و رۆیشتوو و ترانزێت بۆ ماوەی ٧٢ کاتژمێری دیکە دادەخات، کاتەکەش لە کاتژمێر ١٢ـی ئەمشەوەوە، دەستپێدەکات تا نیوەڕۆی رۆژی شەممەی هەفتەی داهاتوو، ئەوەشی وەک رێوشوێنێکی خۆپارێزی کاتی ناوبردووە.

ئاماژەی بەوەش کردووە، بڕیارەکە لەسەر بنەمای هەڵسەنگاندنی بەردەوامی دۆخی ئەمنی و پێشهاتەکانی ناوچەکەوە سەرچاوەی گرتووە، وە بەپێی پێشهاتە نوێیەکان هەڵسەنگاندنی بۆ دەکرێتەوە و لایەنە پەیوەندیدارەکان ئاگادار دەکرێنەوە.

لە ـ٢٨ی مانگی دووی رابردووەوە کە یەکەم رۆژی هێرشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل بوو بۆ سەر ئێران، دەسەڵاتی فڕۆکەوانی مەدەنی عێراق بەردەوامە لە داخستنی ئاسمانی وڵاتەکەی بەهۆی ئاڵۆزیەکانی ناوچەکەوە.













گەلەری