سەردێڕ:

نێچیرڤان بارزانی: ئێران دانی بەوەداناوە بە هەڵە هێرشیان کردووەتە سەر پێشمەرگە

PM:12:45:25/03/2026

692 جار خوێندراوەتەوە

نێچیرڤان بارزانی دەڵێت، بەرپرسانی ئێران دانیان بەوەدا ناوە، بە هەڵە هێرشیان کردووەتە سەر پێشمەرگە، دەشڵێت، هەرێمی کوردستان نابێتە بەشێک لەم جەنگەی ناوچەکە.


ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٥ـی ئازاری ٢٠٢٦، نێچیرڤان بارزانی لە لێدوانێکدا بۆ رۆژنامەنوسان وتی، سەرکۆنەی هێرشەکانی سەر ئێران دەکەن ولەسەر رووداوەکەش لەگەڵ ئێران گفتوگۆیان کردووە و ئێران وتوویەتی، لێكۆڵینەوە لەسەر هێرشەكە دەکات و دانیشی بەوەدا ناوە کە بە هەڵە هێرشەكەیان كردووە.

دەشڵێت، هەرێمی كوردستان هەمیشە فاکتەری ئارامی و سەقامگیرییە لە ناوچەكە و هیچ كاتێکیش نابینە هەڕەشە بۆ سەر وڵاتانی دراوسێ، هەروەها بە هیچ شێوەیەک نابینە بەشێک لەم جەنگە.

دەشڵێت، پێویستە حكومەتی عێراق وەک وڵاتێكی خاوەن سەروەریی هەڵسوكەوت بكات و دەبێت بەپەلە هێرشی گروپە لە یاسادەرچووەكان رابگیرێن بۆ ئەوەی سەقامگیری عێراق و هەرێمی کوردستان پارێزراو بێت.













گەلەری