سەردێڕ:

پۆلیسێکی کورد لە داقوق؛ لە کاتی لێکۆڵینەوە لە بۆمبێک شەهید بوو

AM:11:44:25/03/2026

688 جار خوێندراوەتەوە

بەپێی زانیارییەکانی ئێن ئاڕ تی، بەیانی ئەمڕۆ لەقەزای داقوق و لەبەردەم ماڵی بەرپرسێکی حەشدی شەعبی بۆمبێک دانراوە، دوای ئاگادارکردنەوەی پۆلیس و دەزگا ئەمنییەکان، لە کاتی لێکۆڵینەوەدا بۆمبەکە بە پۆلیسێکی کوردا تەقیوەتەوە و شەهید بووە.


ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٥ـی ئازاری ٢٠٢٦، بەپێی زنیارییەکانی ئێن ئار تی، بەیانی ئەمڕۆ لەقەزای داقوق و لەبەردەم ماڵی بەرپرسێکی حەشدی شەعبی بەناوی عەلی جەعفەر بۆمبێک دانراوە دوای ئاگادارکردنەوەی پۆلیس و دەزگا ئەمنییەکان، هاتوون بۆ لێکۆڵینەوە لەسەر بۆمبەکە و هەڵگرتنەوەی کەچی پێیاندا تەقیوەتەوە و پۆلیسێکی کورد شەهید بووە.

هەر بەپێی زانیارییەکان، پۆلیسەکە ناوی مەهدی سەباحە و کوردی کاکەیی داقوقە و پۆلیسی فریاکەوتنی گرێبەست بووە، هەروەها بەرپرسەکەی حەسدی شەعبی و پۆلیسێکی تر و کارمەندێکی تری شارەوانی بریندارن.













گەلەری