AM:09:17:25/03/2026
1000 جار خوێندراوەتەوە
بە هاوتاکردنی مووچە و مینحەی زیندانیانی سیاسی هەرێم لەگەڵ عێراق گەیشتە کۆتا قۆناغەکانی و سەرۆکی کۆمەڵەی زیندانیانی سیاسی هەرێم دەڵێت، حکومەتی هەرێم رەزامەندی دەربڕیوە لەسەر هاوتاکردنی مووچەکانیان.
بەهادین عومەر، سەرۆکی کۆمەڵەی زیندانیانی سیاسی هەرێم بە ئێن ئاڕتی وت، دوای ماوەیەک دواخستن حکومەتی هەرێم رەزامەندی داوە تا راژەکانیان بخرێتە سەر بەغدا و وتیشی، بەهاوتاکردنی مووچە و مینحەی زیندانیانی سیاسی هەرێم هاوشێوەی عێراق لە کۆتا قۆناغەکانیایەتی.
وتیشی، ئەوەی ماوە، شاندێکی حکومەتی هەرێم بڕواتە بەغدا و لەسەر دوا
خاڵەکانی یاسای هاوتاکردنی مووچەکانیان رێکبکەوێت و وتیشی، ژمارەی زیندانیانی
سیاسی هەرێم زیاتر لە ٢٥ هەزار کەسە.
لە ساڵی رابردوو لەسەر داوای نەوەی نوێ یاسای زیاندایانی سیاسی لە
پەرلەمانی عێراق هەموار کرایەوە و تێیدا پڕۆژە یاسای بەهاوتاکردنی مووچەی
زیندانایانی سیاسی هەرێم خرایە بواری جێبەجێکردنەوە.