PM:07:08:22/03/2026
400 جار خوێندراوەتەوە
دوێنێ لە كۆشی شەعب لە دیمەشق، ئەحمەد شەرع، پێشوازی لە وەفدێكی پێكهاتەی كورد كرد بەبۆنەی جەژنی پیرۆزی رەمەزان و جەژنی نەورۆزەوە و جەختی لەسەر مافەكانی پێكهاتەی كورد كرد وەكو مافێكی سروشتی.
ئەحمەد شەرع، سەرۆکی راگوزەری سوریا وتی، نەورۆز جەژنێكی نیشتمانییە و رەنگدانەوەی تایبەتمەندی پێكهاتەی كوردە، گەلی سوریاش یەكە، جەختی لەسەر مافەكانی پێكهاتەی كورد كرد وەكو مافێكی سروشتی و باسی لەوەکرد، فرەچەشنی كەلتوری لە سوریا سەرچاوەی هێزە، پشتیوانی خۆی بۆ گەشەپێدانی ناوچەی رۆژهەڵات نیشاندا.
هاوکات، پارێزگارەكانی حەلەب و رەققە و حەسەكە، هەروەها نێردەی
سەرۆكایەتی بۆ چاودێری جێبەجێكردنی رێككەوتنی ٢٩ـی كانونی دووەم لەگەڵ (هەسەدە)
ئامادە بوون.
ئامادەبووان ستایشی مەرسومی ژمارە ١٣ـی ساڵی ٢٠٢٦ـیان کرد بۆ
زامنكردنی مافەكانی كورد لە سوریا و جەختیان كرد لەسەر بایەخی فەراهەمكردنی
یەكڕیزیی نیشتمانی و بەهێزكردنی بەشداریكردن و هێشتنەوەی چەك بە تەنیا لە دەستی
دەوڵەتدا.