سەردێڕ:

ئاگادارییەک لە نەخۆشخانەی هیواوە؛ بۆ ئەو کەسانەی چارەسەر وەردەگرن لە نەخۆشخانەکە

PM:06:37:22/03/2026

632 جار خوێندراوەتەوە

نەخۆشخانەی هیوا رایدەگەیەنێت، لە بەرژەوەندی نەخۆشەکانیان دەوامی نەخۆشخانەکە لە رۆژانی سێشەممە و چوارشەممە دەبێت؛ بۆ ئەو نەخۆشانەی کە چارەسەری کیمیایی و مەناعە و بایۆلۆجییان هەیە سەرەڕای خزمەتی ٢٤ کاتژمێری بەشی فریاکەوتن.


ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٢ـی ئازاری ٢٠٢٦، یاد نەقشبەندی، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی هیوا لە راگەیەندراوێکدا وتی، "لەپێناو بەرژەوەندیی چارەخوازان، سەرەڕای ئەوەی پشووە، بڕیارماندا لە رۆژانی سێشەممە و چوارشەممە، لە سەرجەم بەشەکانی نەخۆشخانەکەمان دەوامی رەسمی بێت.

باسی لەوەشکرد، بڕیارەکە تەنیا ئەو نەخۆشانە دەگرێتەوە کە چارەسەریی کیمیایی، بایۆلۆجی و مەناعیان هەیە، ئەمەش سەرەڕای خزمەتی ٢٤ کاتژمێریی بەشی فریاکەوتن.













گەلەری