سەردێڕ:

ئیسرائیل زنجیرەیەک مووشەکی ئاڕاستەی تاران کرد

PM:05:47:22/03/2026

532 جار خوێندراوەتەوە

سەر لەبەیانی ئەمڕۆ و لە رۆژی ٢٣ـیەمینی جەنگدا ئیسرائیل زنجیرەیەک مووشەکی ئاڕاستەی چەند ناوچەیەکی تاران کرد و شارەکانی ئەسفەهان، ئەهواز، تاران، بوشەهر بە سەختی بۆردومان کران، بەپرسێکی ئیسرائیلیش وتی، ئەوەی پێویست بێت دەیکەن بۆ لەناوبردنی ئێران کە دەیەوێت وێرانیان بکات.


سوپای پاسدارانی ئێرانیش رایانگەیاند، ٧٤ـەمین هێرشی مووشەکییان ئاڕاستەی ئامانجە ئەمریکی و ئیسرائیلیان کرد لە ناوچەکە وبنکەی مەلیک سوڵتان و پێنجەم بەلەمی ئەمریکایان بە مووشەکی فەتاح کردە ئامانج.

هەروەها، ئێران روونیکردەوە، رێگە نادەن هیچ کەشتییەک بە گەرووی هورمزدا تێپەڕببێت و هەر کەشتییەک بیەوێت تێپەڕ بێت بە گەرووەکە دوو ملیۆن دۆلار سزا دەدرێت.سوپای پاسدارانیش دەڵێن، ٧٤ـەمین هێرشی مووشەکییان ئاڕاستەی ئامانجە ئەمریکی و ئیسرائیلیان کرد لە ناوچەکەبنکەی مەلیک سوڵتان و پێنجەم بەلەمی ئەمریکایان بە مووشەکی فەتاح کردووەتە ئامانج. حزبوڵاش دەڵێن،بۆ جاری دووەم بە درۆن کۆبوونەوەیەکی سەربازانی ئیسرائیلییان کردووەتە ئامانج.

سوپای ئیسرائیلیش باسی لەوەکرد، هێرش دەکەنە سەر پردی قاسمەیە بۆ رێگریکردن لە حزبوڵا لە گواستنەوەی کۆمەکییەکانی و دەشڵێن، زنجیرەیەکی مووشەکیان ئاڕاستەی چەند ناوچەیەکی تاران کرد و شارەکانیئەسفەهان، ئەهواز، تاران، بوشەهر بە چڕی بۆردومان کران، بەپرسێکی ئیسرائیلیش وتی،ئەوەی پێویست بێت دەیکەن بۆ لەناوبردنی ئێران کە دەیەوێت وێرانیان بکات و وتیشی، ئێران موشەکێک ئاڕاستە دەکات کە مەوداکەی زیاتر لە چوار هەزار کیلۆمەترە.

میدیای ئیسرائیلیش ئاماژەیان بەوەکرد، زەنگی ئاگادارکردنەوە لە زۆربەی ناوچەکان لێدەدرێت و ١٧٥ برینداریش لە دیمۆنا و عەرادەوە گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەکان.

فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکاش وتی، دامەزراوەیەکی موشەکی بالیستییان لە رۆژهەڵاتی تاران خاپورکرد.

لایخۆشییەوە قەتەر رایگەیاند، چوار مووشەکی بالیستی ئێرانیان بەرپەچداوەتەوە ژمارەیەک درۆنیان تێکشکاندووە.













گەلەری