ئەمساڵ وەک دەڵێن وشکەساڵی نییە و بەهارەکەی تەڕە، رێژەی بارانبارینی ئەمساڵ، بەپێی داتاکانی کەشناسی، لە پارێزگاکانی هەرێم چوار هێندەی ساڵی رابردوو باریوە.
ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٢ـی ئازاری ٢٠٢٦، کەشناسیی هەرێم رێژەی بارانبارینی ئەمساڵی بەراورد بە ساڵی رابردوو بڵاوکردەوە و بەپێی داتاکان، لە هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان ئەمساڵ تائێستا نزیکەی ٤٧٨ ملم باران باریوە کە ٣٨١ ملم زیاترە لە ساڵی رابردوو، بەو پێیەی ساڵی رابردوو تەنها ٩٦.٣ ملم باریبوو.
لە سلێمانیش، ئەمساڵ بەراورد بە ساڵی رابردوو
لە سلێمانی ٤٥٢ ملم باران زیاتر باریوە، واتە تائێستا لە ئەمساڵدا زیاتر لە ٧٦٠
ملم باران باریوە.
سەبارەت بە دهۆکیش، ئەمساڵ تا ئیستاش لە
سەنتەری شارەکە زیاتر لە ٥٩٢ ملیم باران باریوە کە چوار هێندەی ساڵی رابردوو
زیاترە، بەو پێیەی ساڵی رابردوو تەنها ١٠٣ ملم باران باریبوو.
هەرچی پارێزگای هەڵەبجەیشە، ئەمسال تائێستا ٧٤٤
ملیم باران باریوە کە ٣٩٠ ملیم زیاتر باریوە لە ساڵی رابردوو، بەو پێیەی ساڵی رابردوو لە
هەڵەبجە زیاتر لە ٣٥٣ ملم باران باریبوو، ئەم رێژەی زۆرەی بارانبارینیش
مەترسییەکانی وشکەساڵی نەهێشتووە و پێشبینی دەکرێت بارانی زیاتریش ببارێت.