PM:03:01:22/03/2026
728 جار خوێندراوەتەوە
عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران، رەتیدەكاتەوە وڵاتەكەی خاوەنی موشەك بێت كە مەودای زیاتر لە دوو هەزار کیلۆمەتر بێت.
ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٢ـی ئازاری ٢٠٢٦، عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران لە چاوپێكەتنێكدا لەگەڵ كەناڵی " ئێن بی سی نیوز " وتی، ئێران خواستی ئەوە بووە مەودای موشەکەکانی لە خوار دوو هەزار کیلۆمەترەوە بهێڵێتەوە، وتی موشەكەكانیان بۆ بەرگریكردنە لە خۆیان نەك هەڕەشە بۆ سەر هیچ وڵاتێك.
باسی لەوەشکرد، وەک ئێران خواستی ئەوەشیان نییە
ببنە خاوەنی موشەكێک کە سەروو دوو هەزار کیلۆمەتر ببڕێت، چونکە هیچ دوژمنایەتییەکیان
بەرامبەر بە خەڵکی ئەمریکا یان ئەوروپییەکان یان هەر لایەنێكی تر نییە.