سەردێڕ:

وادەی داخستنی ئاسمانی عێراق درێژکرایەوە

PM:02:23:22/03/2026

580 جار خوێندراوەتەوە

ده سه ڵاتی فڕۆکەوانی مەدەنی عێراق داخستنی ئاسمانی عێراقی بە رووی سەرجەم فڕۆکەکانی هاتوو و رۆشتوو و ترانزێت، بۆ ماوه ی ٧٢ کاتژمێری دیکه درێژکردەوە.


ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٢ـی ئازاری ٢٠٢٦، دەسەڵاتی فڕۆکەوانی مەدەنیعێراق رایگەیاند، ئاسمانی عێراق بۆ هەموو فڕۆکەکانی هاتوو و رۆیشتوو و ترانزێت بۆ ماوەی ٧٢ کاتژمێر دادەخات، کاتەکەش لە کاتژمێر ١٢ـی پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممەدەستپێدەکات تا کاتژمێر ١٢ـی شەوی چوارشەممە، ئەوەشی وەک رێوشوێنێکی خۆپارێزی کاتی ناوبردووە.

ئاماژەی بەوەش کردووە، بڕیارەکە لەسەر بنەمای هەڵسەنگاندنی بەردەوامی دۆخی ئەمنی و پێشهاتەکانی ناوچەکەوە سەرچاوەی گرتووە، وە بەپێی پێشهاتە نوێیەکان هەڵسەنگاندنی بۆ دەکرێتەوە.

لە ـ٢٨ی مانگی دووی رابردووەوە کە یەکەم رۆژی هێرشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل بوو بۆ سەر ئێران،دەسەڵاتی فڕۆکەوانی مەدەنیعێراق بەردەوامە لە داخستنی ئاسمانی وڵاتەکەی بەهۆی ئاڵۆزیەکانی ناوچەکەوە و ئەوەش بووەتە هۆی زیانێکی ئابووری گەورە لە ئابووری وڵات.













گەلەری