PM:01:47:22/03/2026
936 جار خوێندراوەتەوە
کەشناسی رێژەی باران بارینی ٢٤ کاتژمێری بڵاوکردەوە و رایگەیاند، لە خەلەکانی سنووری سلێمانی زۆرترین باران باریوە کە بڕەکەی ٦٥ ملم بووە، هاوکات ئاماژەی بەوەشکرد، ئەمساڵ بەراورد بە ساڵی رابردوو لە سلێمانی ٤٥٢ ملم باران زیاتر باریوە، واتە تائێستا زیاتر لە ٧٦٠ ملم باران باریوە.
ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٢ـی ئازاری ٢٠٢٦، کەشناسیی هەرێم رایگەیاند، لە سنووری هەولێریش زۆرترین باران لە بەنداوی دوین بووە بە کە رێژەی ٤٣ ملم، ئەمساڵ لە هەولێر تائێستا نزیکەی ٤٧٨ ملم باران باریوە کە ٣٨١ ملیم زیاترە لە ساڵی پار، بەو پێیەی ساڵی رابردوو تەنها ٩٦.٣ ملم باریبوو.
سەبارەت بە پاریزگای دهۆکیش، لە ٢٤ کاتژمێردا زۆرترین رێژەی باران لە
دینارتە بووە بە رێژەی ٤٥ ملم، هاوکات ئەمساڵ تا ئیستاش لە سەنتەری دهۆک زیاتر لە ٥٩٢
ملیم باران باریوە کە چوار هێندەی سڵی رابردوو زیاترە، بەو پێیەی ساڵی رابردوو
تەنها ١٠٣ ملیم باران باریبوو.
هەرچی پارێزگای هەڵەبجەیشە، ئەمسال تائێستا ٧٤٤ ملیم باران باریوە کە زیاتر
لە ٣٩٠ ملیم زیاتر باریوە لە ساڵی پار، بەو پێیەی ساڵی پار لە هەڵەبجە زیاتر لە ٣٥٣
ملم باران باریبوو.