PM:01:30:22/03/2026
804 جار خوێندراوەتەوە
وەزارەتی پێشمەرگە رایگەیاند، "شەوی رابردوو جارێکی دیکە تاقمە تیرۆریستییە لەیاسا دەرچووەکان دەستیان دایەوە کردەوەیەکی تێکدەرانە و لەڕێگەی درۆنێکی بۆمبڕێژکراوەوە هێرشیان کردە سەر بارەگایەکی هێزەکانی پێشمەرگە لە سنووری چەمچەماڵ"
ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٢ـی ئازاری ٢٠٢٦، وەزارەتی پێشمەرگە بڵاویکردەوە، "بە توندی ئیدانەی ئەم پەلامارە دەکەین کە ئامانج لێی تێکدانی ئاسایش و سەقامگیریی ناوچەکەیە، دووبارەبوونەوەی ئەم هێرشە تیرۆریستییانە بۆ سەر بارەگاکانی پێشمەرگە لە کاتێکدایە کە دۆخی ناوچەکە بە گشتی لەبەردەم قۆناغێکی هەستیار و ئاڵۆزدایە".
ئاماژەی بەوەشکرد، "جارێکی تر
داوا لە فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق دەکەین کە سنوورێک بۆ ئەم
دەستدرێژییە بێپاساوانە دابنێت کە دەکرێنە سەر بارەگاکانی پێشمەرگە".