PM:10:06:17/03/2026
1532 جار خوێندراوەتەوە
چاوگێک بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، بەفشاری ئەمریکا هەرێم و بەغدا لەسەر هەناردەکردنی نەوت گەیشتنە لێکتێگەیشتن و بەپێی زانیارییەکان بڕیارە لە دوو رۆژی داهاتوودا رێککەوتن بکرێت بۆ هەناردەکردنەوەی نەوتی عێراق لەڕێگای هەرێمەوە.
ئەمڕۆ سێشەممە ١٧ـی ئازاری ٢٠٢٦، چاوگێک بۆ ئێن ئاڕ تی ئاشکراکرد، بەفشاری ئەمریکا هەرێم و بەغدا لەسەر هەناردەکردنی نەوت گەیشتنە لێکتێگەیشتن.
ئەو چاوگە ئاماژەی بەوەشکردووە، بڕیارە لە دوو رۆژی داهاتوودا رێککەوتن بکرێت بۆ هەناردەکردنەوەی نەوتی عێراق لەڕێگای هەرێمەوە و هاوکات حکومەتی
عێراق داوایکردووە هەناردەی نەوتی هەرێمیش دەستپێبکاتەوە.