PM:12:15:13/03/2026
1096 جار خوێندراوەتەوە
شەوی رابردوو لە هەولێر بە درۆن سێ هێرش کرایەسەر کێڵگەی نەوتی لاناز هاوکات، لە کۆیەش هێرشکرایەسەر کەمپێکی نیشتەجێبوونی خێزانەکانی رۆژهەڵات و بەهۆیەوە سێ کەس برینداربوون.
بە پێی زانیارییەکانی پەیامنێری ئێن ئاڕتی، شەوی رابردوو هێرش کرایەسەر کێڵگەی نەوتی لاناز و بە گوێرەی زانیارییە سەرەتاییەکان تەنها زیانی ماددی هەبووە.
لە کۆیەش بە درۆن هێرشکرایەسەر کەمپی
نیشتەجێبوونی خێزانەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان و بەهۆیەوە سێ کەس برینداربوون، کە
ژنێک و پیاوێک و منداڵێک بوون.
هاوکات هێرشێکی بۆردومانی چڕ بۆ سەر
بارەگاکانی حەشدی شەعبی لە مەخمور و موسڵ کرا.