سەردێڕ:

راگەیەندراوێک لە وەزارەتی داراییەوە لەبارەی لیستی مووچەی مانگی دوو

PM:02:40:23/02/2026

1620 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی دارایی هەرێم دەڵێت، لیستی مووچەی مانگی شوباتی فەرمانبەران و راپۆرتی تەرازووی پێداچوونەوەی مانگی کانوونی دووەم رەوانەی بەغداد دەکرێت و سبەینێ سێشەممە رادەستی فەرمانگەی ژمێریاری وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ دەکرێت.


ئەمڕۆ دووشەممە ٢٣ـی شوباتی ٢٠٢٦، وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم وتی، ئێوارەی ئەمڕۆ لیستی مووچەی مانگی شوباتی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان و راپۆرتی تەرازووی پێداچوونەوەی مانگی کانوونی دووەم لەلایەن تیمی تەکنیکی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستانەوە رەوانەی بەغداد دەکرێت.

وتیشی، ئەمڕۆ دوای رەوانەکردنی لیستی مووچەی مانگی دوو و راپۆرتی تەرازووی پێداچوونەوەی مانگی کانوونی دووەم بۆ بەغدا، سبەینێ رادەستی فەرمانگەی ژمێریاری وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ دەکرێت.













گەلەری