وەزارەتی دارایی حکومەتی ماوەبەسەرچوو لیستی مووچەی مانگی یەکی بڵاوکردەوە، بە گوێرەی خشتەکەش، سبەینێ چوارشەممە، مووچەی وەزارەتەکانی خانەنشینانی شارستانی و پێشمەرگە و زیندانە سیاسیەکان و بەرکەوتووانی کیمیاباران و کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان و پەروەردە و تەندروستی و خوێندنی باڵا دابەشدەکرێت.
ئەمڕۆ سێشەممە ١٠ـی شوباتی ٢٠٢٦، وەزارەتی دارایی حکومەتی ماوەبەسەرچوو، لیستی مووچەی مانگی یەکی مووچەخۆرانی هەرێمی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە، سبەینێ چوارشەممە ١١ـی شوباتی ٢٠٢٦، دەست بە دابەشکردنی مووچە دەکرێت و رۆژی شەممە ١٤ـی شوبات کۆتایی دێت.
بەپێی لیستەکە، سبەینێ چوارشەممە ١١ـی شوباتی ٢٠٢٦: مووچەی خانەنشینی شارستانی و پێشمەرگە، زیندانە
سیاسییەکان و بەرکەوتوانی کیمیاباران و کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان و پەروەردە
و تەندروستی و خوێندنی باڵا دابەش دەکرێت.
پێنجشەممە ١٢ـی شوباتی ٢٠٢٦:
مووچەی وەزارەتەکانی مافی مرۆڤ و دەستەی دەستپاکی و دەستەی وەبەرهێنان و دەستەی
ژینگە، دەزگای مین و ناوچەکانی دەرەوەی هەرێم و کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان و دیوانی
چاودێری دارایی، خاوەن پێداویستی تایبەت و ئاوادانکردنەوە و نیشتەجێکردن، دارایی و
ئابووری، ناوخۆ، داد و ئەنجومەنی دادوەری، پلاندانان، بازرگانی و پیشەسازی، سامانە
سروشتییەکان، گواستەنەوە و گەیاندن، کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، شاراوەنی و گەشت و
گوزار، کاروباری کۆمەڵایەتی و رۆشنبیری و لاوان، کارەبا و ئەوقاف و کاروباری ئایینی
هێزەکانی زێرەڤانی و فەرماندەی بەرگری فریاکەوتن و سەرۆکایەتی پەرلەمان و سەرۆکایەتی
ئەنجومەنی وەزیران، سەرۆکایەتی هەرێم دابەشدەکرێت.
شەممە ١٤ـی شوپاتی ٢٠٢٦:
مووچەی وەزارەتەکانی و پێشمەرگە (دیوان، لیواکان) و یەکەی ٧٠ و ٨٠ و پۆلیسی
دامودەزگا نەوتییەکان، ئەنجومەنی ئاسایش و دەزگای ئاسایش، دابەش دەکرێت.