سەردێڕ:

دەرچووانی پەیمانگایەکی ئەهلی لەبەردەم وەزارەتی خوێندنی باڵا گردبوونەوە

PM:03:23:10/02/2026

916 جار خوێندراوەتەوە

دەرچووانی پەیمانگای پیرمامی ئەهلی لەبەردەم وەزارەتی خوێندنی باڵا گردبوونەوە و دەڵێن، سەندیکا باجیان بۆ ناکەن تا بتوانن کاری پێبکەن.


ئەمڕۆ سێشەممە ١٠ـی شوباتی ٢٠٢٦، دەرچووانی پەیمانگای پیرمامی ئەهلی لەبەردەم وەزارەتی خوێندنی باڵا وتیان، سەندیکا باجیان بۆ ناکەن تا بتوانن کار بکەن و کەس بەدەم داواکارییەکانیانەوە نایەن و دەستی دەستییان پێ دەکەن.

ئەمە لە کاتێکدایە، بەشێک لە خوێندکاری بەشی وێژەیی بە نمرەی ٥٠ هێنراونەتە بەشی زانستی، کە بەپێی یاسا رێگەپێدراو نییە و باجی سەندیکایان پێنادرێت.













گەلەری