PM:03:06:10/02/2026
844 جار خوێندراوەتەوە
ئەندامێکی كۆمیتەی ناوەندی پارتی دەڵێت، سبەینێ مەسعود بارزانی و بافڵ تاڵەبانی لەبارەی پۆستی سەرۆك كۆمار كۆدەبنەوە، پێدەچێت پرسی پێکهێنانی حکومەتی هەرێمیش تاوتوێبکرێت.
ئەمڕۆ سێشەممە ١٠ـی شوباتی ٢٠٢٦، ئەشواق جاف، ئەندامی كۆمیتەی ناوەندی پارتی وتی، تائێستا یەكێتی و پارتی لەسەر پۆستی سەرۆك كۆمار رێكنەكەوتوون و سبەینێ پرسی سەرەکیی کۆبوونەوەکەی مەسعود بارزانی و بافڵ تاڵەبانی پۆستی سەرۆك كۆمار دەبێت.
وتیشی، هەرچەند تەوەری سەرەكیی كۆبوونەوەكە
هەڵبژاردنی سەرۆك كۆمارە، بەڵام رەنگە پرسی پێكهێنانی حكومەتیش باسبكرێت.
لەوبارەیەشەوە پارتی رەزامەندی دەربڕیوە نۆ وەزارەت بدات بە یەكێتی، بەڵام كێشە لە
جۆری وەزارەتەكانە.