سەردێڕ:

پارەی مووچەی مانگی یەک گەیشتە هەرێم

PM:02:25:10/02/2026

1280 جار خوێندراوەتەوە

پەیامنێری ئێن ئاڕ تی رایگەیاند، پارەی مووچەی مانگی یەک گەیشتە لقی هەولێری بانكی ناوەندی و دەخرێتە سەر هەژماری هەرێمی كوردستان، چاوگێکیش لە دارایی هەرێم بە ئێن ئاڕ تی وت، بڕی پارەکە ٩٣١ ملیار دینارە.


ئەمڕۆ سێشەممە ١٠ـی شوباتی ٢٠٢٦، پەیامنێری ئێن ئاڕ تی وتی، پارەی مووچەی مانگی یەک لە بەغداوە گەیشتە هەرێم و دوای ئەوەی وەزارەتی دارایی لیستی مووچەی بڵاوکردەوە دەست بە دابەشکردنی دەکرێت.

هاوکات، وەزارەتی دارایی حکومەتی ماوەبەسەرچوو پێشتر ئاماژەی بەوە کردبوو، سەرجەم رێکارە ئیداری و ژمێریاریەکان لە فەرمانگەی ژمێریاری وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ تەواو کراون و لەگەڵ گەیشتنی پارەکەدا بە زووترین کات دەست بە دابەشکردنی مووچە دەکەن.














گەلەری