PM:02:11:10/02/2026
952 جار خوێندراوەتەوە
شەپۆلێکی بارانبارینی بەخوڕ ئیسپانیا و پورتوگال و مەغریبی گرتووەتەوە و لە شاری گرازەلێما لە ئیسپانیا لە ماوەی ٢٠ رۆژدا دوو هەزار و ٤٥٠ ملیم باران باریوە، نزیکەی ٢٠ کەسیش لە هەر سێ وڵاتەکە گیانیان لەدەستداوە.
ماوەی چەند هەفتەیەکە شەپۆلێکی بارانبارینی بەخوڕی بەردەوام رووی لە ئیسپانیا و پورتوگال و مەغریب کردووە و ئەو وڵاتانەی تووشی ئاستەنگییەکی سەخت کردووە و بەپێی دواین ئامارەکان، نزیکەی ٢٠ کەس لە هەر سێ وڵاتەکە بەهۆی شەپۆلی بارانەوە گیانیان لەدەستداوە.
هەر بەهۆی ئەو شەپۆلەوە لە هەر سێ وڵاتەکە، بە
سەدان هەزار هاوڵاتی ئاوارە و بێ ماڵ و حاڵ بوون و باری نائاساییش لە چەندین ناوچە
راگەیەندراوە.
هاوکات، بەهێزی بارانبارینەکە بەجۆرێک بووە تەنها لە شاری گرازەلێما
لە ماوەی یەک بۆ دوو رۆژدا نزیکەی ٧٠٠ ملیم باران باریوە و لە ماوەی ٢٠ رۆژیشدا
دوو هەزار و ٤٥٠ ملیم باران باریوە.