سەردێڕ:

پۆلیسی هەڵەبجە لەبارەی ئەو پارانەی با بردنی روونکردنەوە دەدات

PM:01:31:10/02/2026

1084 جار خوێندراوەتەوە

پۆلیسی هەڵەبجە دەڵێت، گرتە ڤیدیۆییەک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوبووەتەوە کە تیایدا بڕە پارەیەک لە نزیک ئامێرەکانی ئەی تی ئێم با دەیبات. رووداوەکە لە کاتێکدا بووە یەکێک لە تیمەکان سەرقاڵی پارەدانان بوون و سەری یەکێک لەو بۆکسانە لاچووە کە پارەکەی تێدابووە، هیچ کێشەیەکی تەکنیکی نەبووە.


ئەمڕۆ سێشەممە ١٠ـی شوباتی ٢٠٢٦، ئاکام ئاغاوەیس، وتەبێژی پۆلیسی هەڵەبجە وتی، دوای پەیوەندیکردنیان بە تیمی بانکی ئەی تی ئێم پێیان وتوون، رووداوەکە لەکاتێکدا روویداوە کە تیمەکانیان سەرقاڵی دانانی پارە بوون لەناو ئامێرەکەدا، سەری یەکێک لەو بۆکسانەی کە پارەکەی تێدابووە لاچووە و لەو کاتەدا بایەکی بەهێز پارەکەی بڵاو کردووەتەوە.

وتیشی، توانراوە سەرجەم بڕی پارەکە کۆبکرێتەوە و هیچ کێشەیەکی تەکنیکی لە ئامێری ئەی تی ئێمەکەدا نەبووە.













گەلەری