سەردێڕ:

سەركردەیەكی دەوڵەتی یاسا: مالیکی پێشنیازی درێژكردنەوەی حكومەتی سودانیی كردووە

PM:12:39:10/02/2026

1044 جار خوێندراوەتەوە

سەركردەیەكی دەوڵەتی یاسا دەڵێت، ئەگەر ئاڕاستەكانی دانوستان پەكیكەوت، ئێمە پێشنیازیی بەردەوامیی حکومەت دەکەین لەپێناو ئەوەی بەرژەوەندییەکانی خەڵک پەکی نەکەوێت.


ئەمڕۆ سێشەممە ١٠ـی شوباتی ٢٠٢٦، زیا ناسری، سەركردە لە دەوڵەتی یاسا لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ كەناڵی دیجلە وتی، ئەگەر ئاڕاستەكانی دانوستان پەكیكەوت، ئێمە پێشنیازی ئەوە دەکەین كە پێویستە حکومەت بەردەوامبێت لە کارەکانی تاوەکو خزمەتی خەڵك بكات و بەرژەوەندییەكانی هاوڵاتیان پەكینەكەوێت.

 وتیشی، نوری مالیكی، لە دواین كۆبوونەوەی چوارچێوەی هەماهەنگیدا پێشنیازی کردووە بە بڕیاری پەرلەمان ماوەی دەسەڵاتی حکومەتەکەی محەمەد شیاع سودانی درێژبکرێتەوە تاوەکو دانووستانەکان دەگەنە ئەنجام.













گەلەری