کەشناسی دەڵێت، ئه‌مڕۆ و سبەینێ لە پارێزگا و ناحیه‌كان باران و لێزمەباران ده‌بارێت و هەورەبروسکەشی لەگەڵ دەبێت، له ناوچه شاخاوییه‌كانیش به‌فر ده‌بارێت.
ئەمڕۆ سێشەممە ١٠ـی شوباتی ٢٠٢٦، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانیی هه‌رێم وتی، ئاسمانی هه‌رێم به گشتی به‌رده‌وام هه‌وری ده‌بێت، كاریگه‌ریی ئه‌و شه‌پۆله بارانبارینه‌ی رووی له ناوچه‌كان كردووه به‌رده‌وامی ده‌بێت، بارانبارین به شێوه‌ی نمه‌باران و بارانی مامناوه‌ند ده‌بارێت له‌سه‌ر سه‌رجه‌م ناوچه‌كه، له هه‌ندێك كاتیش‌دا سنووری دهۆك دابارینی زیاتر ده‌بێت و ئه‌گه‌ری بارانی به لێزمه و هه‌ورەبروسکەی هه‌یه، به‌فریش له‌سه‌ر ناوچه سنوورییه شاخاوییه‌كان ده‌بارێت.
لەبارەی کەشوهەوای سبەینێش ئاماژەی بەوە کرد،
چوارشه‌ممه ناجێگیری له كه‌شی ناوچه‌كان به‌رده‌وامی ده‌بێت ئاسمان به‌رده‌وام
هه‌ور ده‌بێت، بارانبارینیش به شێوه‌ی نمه‌بارانی پچڕپچڕ ده‌بێت له زۆربه‌ی
ناوچه‌كان، ئیداره‌ی راپه‌ڕین و به‌شێك له سنووری ئیداره‌ی سۆران بارانبارینی به
لێزمه‌ی ده‌بێت له‌گه‌ڵ ئه‌گه‌ری دروستبوونی هه‌ورەبروسکە، له ناوچه سنوورییه‌كانیش
به‌فر ده‌بارێت.
به‌رزترین پله‌كانی گه‌رمای پێشبینیكراو به پله‌ی
سیلیزی بەم شێوەیەیە:
سلێمانی: ١٣
پله‌ی سیلیزی
هه‌ولێر: ١٥ پله‌ی سیلیزی
پیرمام: ١٠ پله‌ی
سیلیزی
سۆران: ١٢ پله‌ی سیلیزی
حاجی ئۆمه‌ران: ٧ پله‌ی سیلیزی
چه‌مچه‌ماڵ: ١٥ پله‌ی سیلیزی
هه‌ڵه‌بجه: ١٦ پله‌ی سیلیزی
دهۆك: ١٤ پله‌ی
سیلیزی
زاخۆ: ١٣ پله‌ی سیلیزی
ئاكرێ: ١٣ پله‌ی سیلیزی