PM:11:30:09/02/2026
1072 جار خوێندراوەتەوە
وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق دەڵێت، بەمەبەستی دڵنیابوون لە پاراستنی بەرهەمی ناوخۆیی و رێگریکردنە لە یاریكردن بە نرخەكان، قەدەغەکردنی هاوردەکردنی ١٦ بەرهەمی کشتوکاڵیمان لە هەرێمی کوردستانەوە راگەیاند.
ئەمڕۆ دووشەممە ٩ـی شوباتی ٢٠٢٦، وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق لە راگەیەندراوێکدا بڵاویكردەوە، ئەم بڕیارە دوای چاودێریکردنی بازاڕەکانی بەرهەمی کشتوکاڵی لە بەغدا و پارێزگاکانی تر لەلایەن فەرمانگە پەیوەندیدارەکانی ناو وەزارەتەوە دێت، لە چاودێریکردنەکەدا دەركەوتووە بڕێکی زۆر لەو بەرهەمانە لە دەرەوەی رێکارەکان هاوردەکراون.
ئاماژە بەوەشکراوە،
"هەروەها دەرکەوتووە کە زۆربەی ئەو بەرهەمانە لە رێگەی هەرێمی کوردستانەوە بە
ناوی "بەرهەمی ناوخۆیی” هاتوونەتە ناو هەرێمی کوردستانەوە، هەرچەندە ئێستا لە پارێزگاکانی
هەرێمدا بەرهەم ناهێنرێن و هەندێکیشیان بە هیچ شێوەیەک لەوێ هەر بەرهەم ناهێنرێن".
جەختی لەوە کردەوە،
قەدەغەکردنی هاتنە ناوەوەی ئەو بەرهەمانە لە پارێزگاکانی هەرێمەوە تا بەرهەمهێنان
لەناو هەرێم بەردەست دەبێت، بەمەبەستی دڵنیابوونیشە لە پاراستنی بەرهەمی ناوخۆیی و
رێگریکردنە لە یاریكردن بە نرخەكان.