فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات دەڵێت، دامه‌زراوه‌كانی ئیداره‌ی خۆسه‌ر به‌رده‌وام ده‌بن له كاره‌كانیان و له‌گه‌ڵ دامه‌زراوه‌كانی ده‌وڵه‌ت یه‌كده‌خرێن. ده‌شڵێت، "ده‌روازه‌ی سێمێلكا وه‌ك خۆی ده‌مێنێته‌وه و نووسینگه‌یه‌كی حكومه‌تی كاتی سوریای لێده‌كرێته‌وه".
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه ٩ـی ٢٠٢٦، مه‌زڵوم عه‌بدی، فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات "هه‌سه‌ده"، له‌گه‌ڵ دانیشتوانی شاری حه‌سه‌كه و ئاواره‌كانی ناوچه‌كانی سه‌رێ كانی و عه‌فرین كۆبووه‌وه.
له میانی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا فه‌رمانده‌ی گشتی هه‌سه‌ده به وردی باسی له
مه‌رجه‌كانی رێككه‌وتنی ٢٩ـی كانوونی دووه‌م له‌گه‌ڵ حكومه‌تی كاتی سوریا كرد و
وتی، "به‌پێی رێككه‌وتنه‌كه، دامه‌زراوه‌كانی ئیداره‌ی خۆسه‌ر به‌رده‌وام
ده‌بن له كاره‌كانیان و له‌گه‌ڵ دامه‌زراوه‌كانی ده‌وڵه‌تدا یه‌كده‌خرێن و ئۆرگانه‌كانی
ئێستا ده‌گۆڕدرێن بۆ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی".
ئاماژەی بەوەشکردووە، "ده‌روازه‌ی سنووری سێمێلكا وه‌ك خۆی ده‌مێنێته‌وه
و نووسینگه‌یه‌كی حكومه‌تی كاتی سوریای لێده‌كرێته‌وه".
سەبارەت بە لایەنی سەربازیش باسی لەوەکرد، وەک هەنگاوی یەکەم لیوایەکی سەربازیی
هەسەدە لە شاری حەسەکە جێگیر دەکرێت، لیوایه‌كیش له قامیشلۆ و لیوای سێیه‌میش له
شاری دێرك جێگیر ده‌كرێن.