PM:08:25:09/02/2026
464 جار خوێندراوەتەوە
لە رووداوێکی هاتووچۆدا لەسەر رێگای ئەنبار بۆ شەرگات کەسێک گیانی لەدەستدا و بەپێی زانیارییەکان ئەو کەسەی گیانی لەدەستداوە پیاوێکی تەمەن ٤٩ ساڵانە و دانیشتووی ناحیەی کەڵەکچییە.
ئەمڕۆ دووشەممە ٩ـی شوباتی ٢٠٢٦، پەیامنێری ئێن ئاڕ تی رایگەیاند، کەمێک پێش ئێستا لەسەر رێگای نێوان پارێزگای ئەنبار و شەڕگات، رووداوێكی هاتوچۆ روویدا و بە وتەی شایەتحاڵەکان کەسێک گیانی لەدەستداوە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، بە وتەی شایەتحاڵەکان ئەو کەسەی گیانی لەدەستداوە دانیشتووی
ناحیەی کەلەکچییەو بە مەلا عیسا سلێمان ناسراوە و تەمەنی ٤٩ ساڵە و پیشەی سەرباز
بووە لە سوپای عیراق لەكاتی گەڕانەوەیدا بۆ ئەرکی سەربازی، لەسەر رێگای نێوان پارێزگای
ئەنبار و شەرگات تووشی رووداوێكی هاتووچۆ دەبێت و بەو هۆیەوە گیانی لەدەست داوە.
بەپێی زانیارییەکان ئەو کەسەی کە گیانی لەدەست داوە لە بنەڕەتدا مەلا نییە، بەڵام بە مەلا عیسا
ناسراوە، چونکە لەناو سوپای عێراق وتاری داوە و پێشنوێژیشی بۆ سەربازەکانی هاوپیشەی
کردووە و لە سۆشیال میدیاش، لە رووی ئایینییەوە كەسێكی چالاكە.